بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران: گەڕانەوەی ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان ئارەزوومەندانەیە
- کوردستان
- 2024-09-08

کەمپێکی ئاوارەکانی شنگال - وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق 31-7-2024ـی وەک دوا وادە بۆ گەڕانەوەی تەواوی ئاوارەکان و داخستی کەمپەکانی هەرێمی کوردستان دیاری کردبوو، بەڵام تاوەکو ئێستا کەمپەکان ئاوارەیان تیادا ماوە و دانەخراون.
وێنە گەورەکە: لە سنووری پارێزگای هەولێر شەش کەمپی ئاوارەکان هەیه، کە پێکهاتوون لە کەمپی حەسەن شام(U2)، حەسەن شام(U3)، خازر(M1)، دیبەگە(1)، هەرشەم و بەحرکە، کۆی گشتی ژمارەی خێزانی ئاوارەکانی سنووری هەولێریش چوار هەزار و 285 خێزان دەبێت، کە سەرجەمییان 21 هەزار و 200 کەسە.
لێدوانی فەرمی: ناز جەلال، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی پارێزگای هەولێر، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "لەو کاتەی ئاوارەکان هاتوون بۆ هەرێمی کوردستان، هاوکاری کراون و شوێنیان بۆ دابینکراوە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان، هیچ کات فشاریان لەسەر نەکراوە و بەهەموو شێوەیەک ڕێزیان لێگیراوە، بەڵام ئێمە لەگەڵ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ئاوارەکانین و هاوکاریشیان دەکەین ئەگەر بگەڕێنەوە".
زانیاری زیاتر: ناز جەلال، دەڵێت: وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق 31-7-2024ـی وەکو کۆتا وادە بۆ چۆڵکردنی کەمپەکان دیاری کردبوو، بەڵام پێداچوونەوە بە بڕیارەکە کراوە و وادەکەی درێژ کراوەتەوە بۆ کاتێکی نادیار.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆی گشتی ژمارەی ئاوارەکان لە ناوەوە و دەرەوەی کەمپەکانی سنووری پارێزگای هەولێر بەم شێوەیە، ئاوارەکانی ناو کەمپ چوار هەزار و 285 خێزانە، ئاوارەکانی دەرەوەی کەمپیش37 هەزار 546 خێزانە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ: پێشکەوتنی گەورە بۆ غەززە لە ئارادایە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع: سووریا بووەتە دەرفەتێک بۆ ئاشتی و خۆشگوزەرانی ناوچەکە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی بەغدا عەقید ڕوکنێکی ساختەکار بە دەیان بوتڵ خواردنەوەی کحولییەوە دەستگیر دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
کچە ژینگە دۆستێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵاتێکی ژینگەیی پێ بەخشرا
11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مردنی هاووڵاتیەک کێشە بۆ خاوەن زیاتر لە هەزار ئۆتۆمبێل دروست دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
23 ئەیلوول
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
23 ئەیلوول
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پێنجوێن بەرپرسێک بەوە تۆمەتبار دەکرێت بە بەرتیل نەبێت کار ناکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ هاووڵاتیانی گەڕەکی شۆڕشی نوێ لە سلێمانی بێ خزمەتگوزارین
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
پارچە زەوییەکی 20 هەزار مەتری لە زانکۆی هەڵەبجە دەسەنرێتەوە