پێشەوا هەورامانی: بەپێی ڕێككەوتنی هەولێر و بەغدا كێشەی مووچە چارەسەر كرا
- کوردستان
- 2024-09-09

پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وێنە: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ناوەڕۆک و ئەنجامی كۆبوونەوەكانی نێوان شاندی باڵای هەرێمی كوردستان و عێراق لە شاری هەولێر ئاشكرا دەكات.
وێنە گەورەکە: ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە، بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران بارزانی، ژمارەیەک کۆبوونەوە لەنێوان هەردوو ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ ئابووری و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، بەپێی بەدواداچوونی ئاڤا نیوز، ئەنجامی كۆبوونەوەكان دڵخۆشكەرن بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان.
لێدوانی تایبەت: پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە کوردستان حەسەن، پەیامنێری دبلۆماسی ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لە كۆبوونەوەكانی هەردوو ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ ئابووری و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان، زۆر بابەت گفتوگۆی جددیان لەسەر كرا، سەرۆكوەزیران بارزانی لە خاڵ بە خاڵی گفتوگۆكاندا قسەی هەبوو و دەچووە نێو وردەكارییەوە، بەرگرییەكی زۆر توندی لە مافی خەڵكی هەرێمی كوردستان كرد.
زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە پرسی مووچە پێشەوا هەورامانی ڕایگەیاند: ناوەڕۆكی ڕێككەوتنی نێوان ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی هەرێمی كوردستان و بەغدا دەچێتە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و لەوێ بڕیاری لەسەر دەدرێت و بەپێی ڕێككەوتنەكە بێت، كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان چارەسەر كرا.
لەلایەكی دیكەوە: سەبارەت بە پرسی نەوت گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: بابەتی نەوت یەكێكی دیكە لە بابەتە سەرەكییەكانی گفتوگۆكان بوو، سەرۆكوەزیران بارزانی پەیامی ئەوە بوو كە حكومەتی هەرێمی كوردستان هیچ كات بەربەست نییە لەم بابەتە و ڕاگرتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان، زیانی گەورەی بە ئابووریی عێراق گەیاندووە، بۆ ئەمەش پێشنیار كرا كە لەنێوان وەزارەتەكانی سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی نەوتی عێراق كۆبوونەوە بكرێت بۆ ئەوەی بەدوای ڕێككەوتنێكی خێرا بگەڕێن و هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێبكاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






