
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران بارزانی، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ کاروباری ئابووری و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات.
وێنە گەورەکە: ڕۆژانی 8 و 9 ی ئەم مانگە، بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران بارزانی، زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەنێوان هەردوو ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ ئابووری و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر بەڕێوەچوون، چەند ڕێککەوتنێک کران و چەند ڕاسپاردەیەکیش ئاراستەی حکومەتی عێراق کران، دوێنێی سێشەممەش ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕاسپاردەکان و ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکانی تاوتوێ کرد، کە گرنگترینیان پرسی مووچە و بڕیاری لەبارەوە درا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: کۆبوونەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە 11-09-2024ـی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، هەڵوەستە لەسەر هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆبوونەوە ئابوورییەکان دەکرێت.
باکگراوند: دوێنێ سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەدوای کۆبوونەوەی هەفتانەی ڕایگەیاند: ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت، هەروەها وەزارەتی دارایی عێراق بەردەوام دەبێت لە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کە مووچەکانیان ڕاگیرابوو بەهۆی نەبوونی ژمارەی وەزیفی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






