
لە ساڵی ڕابردووەوە کۆمپانیای سیمنزی ئەڵمانی لە عێراق کار دەکات، وێنە: رۆیتەرز
ئاڤا نیوز
باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە عێراق دەڵێت، وڵاتەکەی ئامادەیی خۆی دەربڕیوە هاوبەشیی و پێکەوەکاردنی لەگەڵ حکومەتی عێراق لەبواری بەرهەمهێنانی وزەی پاکدا زیاتر بکات.
وێنە گەورەکە: بەمەبەستی بونیادنانی تۆڕێکی کارەبای پێشکەوتوو، هەر لە دابینکردنی وزەوە تا گواستنەوە و نوێکردنەوەی هێڵەکانی کارەبا و سوودوەرگرتن لە سەرچاوەکانی دیکەی دۆستی ژینگە بۆ بەرهەمێنانی وزە، ساڵی ڕابردوو عێراق ڕێککەوتنی لەگەڵ کۆمپانیای سیمنزی ئەڵمانی واژۆ کرد.
لێدوانی فەرمی: ڕولاند فیستبە، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە بەغدا لەمیانی کۆبوونەوەیدا لەگەڵ زیاد عەلی فازڵ، وەزیری کارەبای عێراق ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە زیاترکردنی هەماهەنگی لەبواری وزەدا کردووە، بەتایبەت سوودوەرگرتن لە توانای هەردوولا بۆ بەرهەمهێنانی وزەی نوێ و پاک کە دۆستی ژینگەن.
لەلایەکی دیکە: وەزارەتی کارەبا بڵاویکردەوە، ئێستا کۆمپانیای سیمنزی ئەڵمانی لە بواری بەرهەمهێنانی غاز و پەرەپێدانی کەرتی کارەبا لە عێراق کاردەکات، هەردوولاش سەرکەوتوو بوون لە بونیادنانی تۆڕێکی کارەبای پێشکەوتوو لە گواستنەوە و بەرهەمهێنانی وزە، بۆ فراوانکردنی ئەو پێکەوەکارکردنەش چاویان لەوەیە بانکەکانی ئەڵمانیا هاوکارییان بن لە پێدانی قەرز بۆ بونیادنانی پڕۆژەی ستراتیژییتر لە بواری وزەدا.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
جەعفەر ئیمینکی: دەبێ لایەنەکانی دیکە لە پارتییەوە فێری بانگەشە بن
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: ڕێژەی بەشداریکردن زیاتر لە 55% بووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و ترەمپ لە کۆشکی سپی
10 تشرینی دووەم

تیمی کاندیدێکی ئەنبار لە نزیک بنکەیەکی دەنگدان دەستگیر دەکرێن
10 تشرینی دووەم

زیادبوونی پەتای وەرزی و گرنگی خۆپاراستن
10 تشرینی دووەم

ڕوانگەی سووری: 249 خێزانی عێراقی مانگی ڕابردوو کەمپی هۆلیان جێهێشتووە
10 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ خانمانە دەستڕەنگینەکانی پارێزگای هەڵەبجە خاوەن کاری خۆیانن
10 تشرینی دووەم
- ژینگە
- 8 تشرینی دووەم
شێخ دارا: بارانی بەخوڕ دەبارێت






