
ژمارەیەک هاووڵاتی بەرمیلە بەتاڵەکانیان ڕیزکردووە تاوەکو نەوت وەربگرن، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەکان دەستیپێکردووە، بە وتەی بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سۆران، ئەو نەوتەی دابەش دەکرێت باشترین جۆرە.
وێنە گەورەکە: ساڵانە لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی سەرما، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ناوچە شاخاوییەکان و ناو شارەکان دابەشکردنی نەوت بە نرخی پاڵپشتی کراو دەستپێدەکات.
لێدوانی فەرمی: ئەمیر شانەدەری، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە سەرجەم ناوچەکان دابەشکردنی نەوتی سپی دەستیپێکردووە، ئەو نەوتەی دابەش دەکرێت بە نرخی پاڵپشتیکراوە و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هاوکاری هاونیشتمانیان دابەشی دەکات و کوالێتیەکەی زۆرباشە".
لەلایەکی دیکەوە: ئاڤا نیوز لە سەرچاوەیەک زانیویەتی، لە کۆبوونەوەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڕیاری ئەوە دراوە بەزووترین کات پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی پاڵپشتیکراوی حکومی لەسەرجەم ناوچەکان دابەش بکرێت بە شارەکانیشەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حاجی موزەفەر، فرۆشیارێکی نەوتە لە بۆرسەی نەوتی هەولێر بۆ ئاڤا نیوز قسەیکرد دەڵێت: ئەو نەوتەی حکومەت دابەشی دەکات لەبازاڕ دەیکڕێتەوە و بە پارەیەکی کەمتر دەیداتەوە بە هاووڵاتیان، "با خەڵک لە باشییەکەی بێ خەم بن".
بۆچی گرنگە: ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بۆرسەی نەوتی هەولێر باشترین جۆری نەوت بۆ هەر بەرمیلێک 150 هەزار دینار بووە، بەڵام ئەو نەوتەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشی دەکات هەر بەرمیلێکی بە 104 هەزار دینارە، ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر هەرزانبوونی نرخی نەوت لە بازاڕەکانیشدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت