
مووچە خۆرێک لە کاتی ژماردنی مووچەکەیدا، وێنە ئاڤا
ئاڤا نیوز
خانەنشینانی هەرێمی کوردستان ئاگاداردەکرێنەوە لە تانەدان لە مووچە و ڕاژەکانیان لە دوای تۆمارکردنیان لە لیستی خانەنشینی.
وێنە گەورەکە: یاسای ژمارەی 9ی خانەنشینی عێراق لە 1-1-2014 چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و 10 ساڵە کاری پێدەکرێت، لەمەودوا لە هەرێمی کوردستانیش جێبەجێ دەکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی هەولێر ڕایدەگەیێنێت، هەر فەرمانبەرێک دواى خانەنشینبوونى، تاوەکو 90 ڕۆژ لە ڕێککەوتى وەرگرتنى یەکەم مووچەی خانەنشینى، بۆى هەیە تانە لە مووچە و ڕاژەکەى بدات، دواى ئەو ماوەیە ئەو مافەى نامینێت.
زانیاریی زیاتر: ئەم ئاگادارکردنەوەیە تەنها تایبەت نییە بە سنووری هەولێر و سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەوانەی بەر لە ساڵی 2014 خانەنشین کراون مووچەکانیان لە 500 هەزار دینار کەمتر نابێت، بەڵام ئەوانەی دوای ئەو ڕێککەوتە خانەنشین دەبن بڕوانامە و ساڵانی خزمەتیان بۆ هەژمار دەکرێت و مووچەکەیان زیاتر دەبێت.
ئەمەش بزانە: بە جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی عێراق لە هەرێمی کوردستان، 227 هەزار و 541 خانەنشین لەم یاسایە سوودمەند دەبن. نزیکەی 50 ملیار دیناریش بۆ کۆی گشتی مووچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان زیاد دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە





