
دیمەنێک لە ناوچەی زۆنی زێڕی شاری هەولێر، وێنە: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ژمارەیەک پڕۆژەی نیشتەجێبوون لە سنووری شاری هەولێر، نرخی خزمەتگوزارییەكان لەدەرەوەی ڕێنماییەكان زیاد دەكەن و ئاڤا نیوز بەدواداچوونی بۆ دەكات.
وێنە گەورەكە: لە پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون لە هەرێمی كوردستان، بەپێی كواڵیتی بڕە پارەیەک بەرامبەر خزمەتگوزارییەكان لە نیشتەجێبووان وەردەگیرێت، بەڵام بەشێكیان پابەندی ئەو نرخانە نین كە لەلایەن دەزگا پەیوەندیدارەكانەوە بۆیان دیاریكراوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی بەدواداچوونی ئاڤا نیوز، بەشێک لە پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون لە شاری هەولێر، بێ هۆكار و پێچەوانەی ڕێنماییەكان نرخی خزمەتگوزارییەكانیان بەرزكردووەتەوە، ئەمەش ناڕەزایەتیی دانیشتووانی ئەو پڕۆژانەی لێكەوتووەتەوە.
زانیاریی زیاتر: ساڵی 2020 پارێزگای هەولێر بڕیاری كەمكردنەوەی نرخی خزمەتگوزاریی پڕۆژەكانی نیشتەجێبوونی دا، بەشێوەیەک زۆرینەی نرخەكان بۆ نیوە كەمكرانەوە، بەڵام دوای تێپەڕبوونی چوار ساڵ هێشتا ژمارەیەک لە پڕۆژەكان پابەندی بڕیارەكە نەبوون، هاوكات لەم ڕۆژانە بەشێكیان نرخەكانیان زیاتر بەرزكردووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: دوای بەدواداچوونی ئاڤا نیوز و ئاشكراكردنی بابەتەكە، د.محەممەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان ڕایگەیاند: لەڕێگەی لیژنەكانمانەوە دەستمان بە بەدواداچوون كردووە و بەدڵنیاییەوە ڕێوشوێنی پێویست بەرامبەر سەرپێچیكاران دەگیرێتەبەر.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەگەر نموونەی یەكێک لە پڕۆژە سەرپێچیكارەكان وەربگرین، دەردەكەوێت بەپێی ڕێنماییەكانی پارێزگای هەولێر دەبێت بۆ خزمەتگوزاری یەكەیەی 340 مەتری بڕی 95 هەزار وەربگیرێت، لەكاتێكدا پێشووتر نرخەكە 186 هەزار دینار بوو، بەڵام ئێستا لە هەمان پڕۆژە بۆ یەكەیەكی یەك ژووی 135 هەزار وەردەگیرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 59 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






