
قوتابیان لە قوتابخانەیەکی بنەڕەتی بۆ سڵاوکردن لە ئاڵای کوردستان وەستاون، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ خوێندنی ساڵی 2024 - 2025 ئامادەکاری کردووە کتێبی نوێ بەسەر ناوەندەکانی خوێندن دابەش بکات، کتێبەکانیش چاپی نوێن.
وێنە گەورەکە: لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان ئەمساڵ 42 باڵەخانەی نوێ بۆ قوتابخانە و باخچەکانی ساوایان دروستکراون، ساڵی ڕابردووش 152 باڵەخانە دروستکرابوون، ئامادەکاریی 100٪ کراوە ئەمساڵ خوێندن لەم باڵەخانانەدا بکرێت.
لێدوان فەرمی: سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بە گوژمەی 23 ملیار دینار کتێبی نوێ بۆ قوتابخانەکان دابینکراون، هەموو کتێبەکانیش چاپی نوێن و بە شێوازی ڕەنگاوڕەنگ چاپکراون، ئێستا بۆ کۆگای قوتابخانەکان ڕەوانەکراون.
لەلایەکی دیکەوە: کەنعان مەجید، بەرێوەبەری قوتابخانەی یەریڤانی بنەڕەتی تێکەڵاو بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "ئەمساڵ بۆ هەر سێ قۆناغی بنەڕەتی و ناوەندی و دواناوەندی، کتێبی نوێمان بۆ هاتووە و ئامادەکاری کراوە لەگەڵ کردنەوەی دەرگای قوتابخانە، کتێب بەسەر قوتابیان دابەش بکەین".
باکگراوەند: ڕۆژی 25-9-2024 بە یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی وەرزی خوێندنی ئەم ساڵ 2024 - 2025 دیاریکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت