
باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان و لۆگۆی کۆمیسیۆن
ئاڤانیوز
34 ڕۆژ پێش دەستپێکردنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق، ڕێنماییەکانى تایبەت بە بانگەشەى بەربژێر و لایەنە سیاسییەکانی بڵاوکردەوە.
وێنە گەورەکە: بەشێکی لایەنەکانی بەشداربوو لە هەڵبژاردن، ئامادەکارییان بۆ بانگەشە کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا پرۆسەی قۆناغی سێیەمی وردبینی لە ناو و زانیاریی بەربژێران تەواو نەبووە، بەوهۆیەوە وادەی دەستپێکردنی بانگەشە دیاری نەکراوە.
نووسراوی فەرمی: کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق 15 ڕێنمایی بۆ بەربژێر و لایەنەکان بڵاوکردووەتەوە، دەبێت لەگەڵ دەستپێکردنی بانگەشە جێبەجێی بکەن، گرنگترینیان؛ نابێت فەرمانگە و دامودەزگاکانی حکومەت و شوێنە ئایینییەکان بەکاربهێنرێن، هاوکات هیچ بەربژێر و لایەنێک بۆی نییە هێرش بکاتە سەر بەربژێری لایەنەکانی دیکە و پۆستەرەکانی بدڕێنێت."
ڕێنماییەکان چین: ئەو ڕێنماییانەی کۆمیسیۆن بۆ بەربژێر و لایەنەکانی دەرکردوون بریتین لە:-
1.هیچ بەربژێر و لایەنێک بۆی نییە ئامرازەکانی کۆمیسیۆن بۆ بانگەشە بەکاربهێنێت.
2. قەدەغەیە بەربژێر و لایەنە سیاسییەکان بارەگا و باڵەخانەکانی فەرمانگەکانی حکومەت بۆ بانگەشە بەکاربهێنن.
3. شوێنەکانی پەرستن تەنیا بەمەبەستی هاندانی دەنگدەران بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن بەکاردەهێنرێن، بەهیچ شێوەیەک بۆ بانگەشە ڕێگەپێدراو نییە.
4. هیچ کام لە بەربژێران بۆیان نییە لە بانگەشەدا ناو و وێنەی سەرۆکی حیزب یان لایەنی دیکە بەکاربهێێنێت.
5. بەدرێژایی ماوەی بانگەشە، نابێت پۆستەر و لۆگۆ لەو شوێنانە هەڵبوواسرێن کە کۆمیسیۆن بە هەماهەنگی لەگەڵ شارەوانییەکان بانگەشەی لێ قەدەغە دەکات.
6. هێرشنەکردن یان بەرنەکەوتن لەگەڵ هیچ بانگەشەیەکی دیکەی حیزب و لایەنە سیاسییەکان، دڕاندن یان لێکردنەوەی پۆستەرەکانی یەکتری.
7. هەر بەربژێر، حیزب و هاوپەیمانی خۆی بەرپرسە لە پارەدارکردنی ئەو شوێنەی تایبەتە بە هەڵمەتی بانگەشەی خۆی، بە مەرجێک لە چوارچێوەی یاسا بێت.
8. دەبێت لە ماوەی 30 ڕۆژدا سەرجەم پۆستەر و بابەتەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن لابدرێن، بەپێچەوانەوە تێچووی لادانیان دەکەوێتە ئەستۆ، کرێیەکە لەو بڕە دەبڕدرێت کە بەربژێر لای کۆمیسیۆنی داناوە.
9. فەرمانبەرانی فەرمانگەکان و دەسەڵاتە خۆجێییەکان بەهیچ شێوەیەک بۆیان نییە دەسەڵاتەکانیان بۆ بانگەشە بەکاربهێنن.
10. هیچ بەربژێرێک بۆی نییە لە ڕۆژی هەڵبژاردن بەرنامەی کار، بڵاوکراوە یان کارت دابەش بکات.
11. ناکرێت بەرنامەی کار، بڵاوکراوە یان کارت بە ناوی کەسێک بڵاوبکرێتەوە، کە ناوی لە لیستی بەربژێراندا نییە.
12. قەدەغەیە دروشمی فیدراڵی و هەرێم لە کاتی کۆبوونەوە و بانگەشە بەکاربهێنن، نابێت لەسەر پۆستەرەکانیش بینووسن.
13. نابێت بانگەشە بە جۆرێک بکرێت کە ببێتە هۆی فریودانی دەنگدەران.
14. خەرجکردنی پارە لە خەزێنەی حکومەت یان سندووقی گشتیی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن قەدەغەیە.
15. بەکارهێنانی دەستەواژە بۆ کافرکردن و تەشهیرپێکردن بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن قەدەغەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






