
گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ کەرتی تایبەت، زۆنێکی گەشتیاری بە گوژمەی زیاتر لە دوو ملیار دۆلار بە ستانداردی جیهانی لە قەزای ڕواندز و دەوروبەری جێبەجێ دەکات.
وێنە گەورەکە: ڕواندز یەکێک لە ناوچە گەشتیارییە دیارەکانی هەرێمی کوردستانە، چەندین سەیرانگە و پرۆژەی گەشتیاری لەخۆدەگرێت و ساڵانە دەیان هەزار گەشتیار سەردانی دەکەن، حکومەت ناوچە گەشتیارییەکان ڕێکدەخاتەوە و تایبەتمەندیی جیهانییان بۆ زیاد دەکات، چەندین پرۆژەی گەشتیاری نوێ دروست دەکرێن و ناوچەکە دەبێتە زۆنێکی گەشتیاریی فراوان.
لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاکرەیی، گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان بە ئاڤا نیوزی گوت: زۆنەکە خەرەندی ڕواندز و دەوروبەری، بێخاڵ، گەلی عەلی بەگ، چیای کۆڕەک تاوەکو سپیلک دەگرێتەوە، سەرجەمیان ڕێکدەخرێنەوە و تایبەتمەندیی جیهانی و سەرنجڕاکێشیان بۆ زیاد دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پرۆژەکە لەلایەن حکومەت و کەرتی تایبەت جێبەجێ دەکرێت، گوژمەی زیاتر لە دوو ملیار دۆلاری بۆ تەرخان دەکرێت، لەلایەن ئەندازیارانی ناوخۆ و بیانی دیزاین کراوە و 90%ی ماستەرپلانی تەواوکراوە.
ئەمەش بزانە: چەندین پرۆژەی نوێی گەشتیاری لە ناوچەکە دروست دەکرێن، یەکێک لەوان دروستکردنی بەرزەپردێکی شووشەیە و ڕواندز و چیای هەندرێن بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش






