
گرافیک، ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
فەرمانی دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ لە قوتابخانەکان واژۆ دەکرێت و مووچەی مانگی نۆ بەگرێبەست وەردەگرن.
لێدوانی فەرمی: کارۆخ عەبدوڵڵا گوڵاوی، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانبێژ بە ئاڤا نیوزی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە فەرمانی دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بە گرێبەست لەلایەنی ئەنجوومەنی وەزیران واژۆکراوە و ئاراستەی وەزارەتی دارایی کراوە.
زانیاریی زیاتر: مامۆستایانی وانبێژ شایستەی دارایی سێ مانگی ڕابردوو (شەش، حەوت و هەشت)یان وەرنەگرتووە، ئەم سێ مانگە شایستەی داراییان هاوشێوەی ڕابردوو دەبێت و بۆ مانگی نۆ یەکەم مووچەی گرێبەست وەردەگرن.
ئەمەش بزانە: مامۆستایانی وانەبێژ لە قەتابخانەکان ژمارەیان 38 هەزار کەسە، مووچەی گرێبەستیان بۆ دیبلۆم 400 هەزار دینار و بۆ بەکالۆریۆس 500 هەزار دینار دەبێت.
باکگراوند: ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە یەکەم گەشتی هەواڵەکانی تەلەڤزیۆنی ئاڤا مژدەی بە مامۆستایانی وانەبێژ دا کە ئەمڕۆ فەرمانی بەگرێبەستکردنیان واژۆ دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






