گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ڕاپۆرتێکی هەواڵگریی عێراق لەبارەی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان ئاشکرا دەبێت. ڕاپۆرتەکە لە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق بە ژمارە 149 دزەیکردووە، ورد و درشتی پەیوەستە بە هێڵەکانی بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە عێراق و شاری سلێمانی، وێنەیەکیشی بۆ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق نێردراوە.
وێنە گەورەکە: وەک لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەی پێکراوە، چەند بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر لە وڵاتەکانی وەک ئۆزبەکستان و ئەفغانستان و ئێران ماددەی هۆشبەر دەکڕن و بەڕێگای شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەیبەن بۆ قەڵادزێ، دواتر بە شاری سلێمانی تێپەڕ دەکرێت تا دەگاتە کفری، پاشان دەگەیێنرێتە شارەکانی وەک بەغدا و ئەنبار.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تا ساڵی 2019 هێشتا بازرگانان ئەم ناوچەیان نەخستبووە سەر نەخشەی تێپەڕینی ماددەی هۆشبەر، بەڵام هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە تەنیا لەو هێڵەی لە ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکەی عێراق ئاماژی بۆ کراوە، 94 قاچاخچییان دەستگیرکردووە، ئەم ڕێژەیە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو 500% زیادیکردووە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: هەر ڕاپۆرتە ناوخۆییەکان نین، نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمساڵ ڕاپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە، بەگوێرەی ناوەڕۆکەکەی عێراق بووەتە مەڵبەندی بڵاوبوونەوەی ماددەی هۆشبەر لە ناوچەکەدا، بەجۆرێک لە شارەکانی وەک موسەننا و کەرکووک و خورماتوو ماددەی هۆشبەر بەرهەم دەهێنرێن دواتر دەگوازرێنەوە.
لەلایەکی دیکە: ئاژانسی ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکی بنکۆڵکاری ئاشکرای دەکات، بازرگانانی ماددەی هۆشبەر بەئاشکرا لە قەڵادزێ بەرگی حەبە ترامادۆڵەکان لەناو حاویەی زبڵدانەکان فڕێ دەدەن.
ژمارەکان وادەڵێن: بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان، تەنیا لە حەوت مانگی ئەمساڵدا هەزار و سێ تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون، لەو ژمارەیە 474 بەکارهێنەر و 529 بازرگان بوون.
194 کیلۆ گرام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە، لەو ژمارەیە 170 کیلۆی ماددەی کریستاڵ بووە.
هاوکات 28 هەزار و 990 شیت حەبی هۆشبەر دەستیان بەسەردا گیراوە.
گۆشەیەکی دیکە: یەکێکی دیکە لە هێڵەکانی ترانزێتی گواستنەوەی ماددە هۆشبەرەکان دەروازەکانی باشماخ و پەروێزخانن، لەوێوە دەهێنرێن بۆ سلێمانی، دواتر تێپەڕ دەکرێن بۆ کەرکوک، دواتر لەوێ بەشێکیان بە خەتی دووز یان مەخمور دەبرێن بۆ مووسڵ و لەوێشەوە بۆ قەزای شەنگال، پاشان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، ئەو هێڵە درێژ دەبێتەوە دەچێتە لوبنان و لەڕێگەی دەریای سپی ناوەڕاست بۆ وڵاتانی جیهان دەگوازرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 44 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات





