
داڕستانی ئەمازۆن... سەرچاوەی وێنە: گێتی
ئاڤا نیوز
دارستانە باراناوییەکانی ئەمازۆن بەهۆی فشاری گەرمبوونی جیهان و بڕینەوەی دارستان، لە 47% یان مەترسيی لەناوچوونیان لەسەرە.
وێنە گەورەکە: بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و گۆڕانی تەواوەتی کەش و هەوا و بڕینەوەی دارستانەکان، هۆکاری سەرەکیین بۆ ئەوەی بەشیێکی زۆر لە دارستانەکانی ئەمازۆن تووشی لەناوچوون ببن و ئەمەش کاریگەریی گەورە لەسەر کەش و هەوا لە جیهاندا دروستدەکات.
زیانە سەرەکییەکان: توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە، دارستانە باراناوییەکانی ئەمازۆن لە ئەمریکای باشوور بەهۆی گەرمبوونی پلەکانی گەرما مەترسی زۆریان لەسەرە. توێژەران گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە لە نێوان 10% بۆ 47%ی دارستانەکانی ئەمازۆن مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە تا ساڵی 2050.
باکگراوند: ئەمازۆن گەورەترین دارستانی باراناویی جیهانە، کە 6.9 ملیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشەییە، نۆ وڵات و نزیکەی 40%ی کیشوەری ئەمریکای باشوور دەگرێتەوە، نزیکەی سێ ملیۆن جۆری ڕووەک و ئاژەڵ و یەک ملیۆن و 600 هەزار خەڵکی ڕەسەنی تێدایە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت





