ئاڤا میدیا
لە گوندێكی سنووری ناحیەی شوان لە پارێزگای كەركووك، ئێسكەپەیكەری گیانەوەرێك دەدۆزرێتەوە و لێكۆڵەرانیش پێشبینی دەكەن هی دایناسۆر بێت.
چیرۆكی سەرەكی: لە گوندی مامڕەش لە سنووری ناحیەی شوان لەكاتی هەڵكەندن و چاككردنی ڕێگای سەرەكیی گوندەكە، لەلایەن گوندشینانەوە ئێسكەپەیكەرێك دەدۆزرێتەوە و تیمێكی ئیتاڵی دەڵێن گومان دەکرێت شوێنەوارەكە ئێسكەپەیکەری دایناسۆر بێت.
زانیاریی پەیامنێر: زریان كەمال، پەیامنێری ئاڤا میدیا جگە لە سەردانی گوندەكە، بەدواداچوونی كردووە و دەڵێت، بەپێی گوتەی ئەو پسپۆرانەی لێكۆڵینەوەیان كردووە، ئێسكەپەیكەرەكە دایناسۆری جۆری تیرانسۆرە یاخود هی ئاژەڵی مامووسە.
لێدوانی فەرمی: شوێنەوارناس د.شوان محەممەد بە ئاڤانیوزی ڕاگەیاند: "دۆزینەوەی هەر پارچەیەكی شوێنەواری لەسەر ئەو خاكەی ئێستا پێی دەگوترێت كوردستان، نیشانەی ئەوەیە ناوچەكەی ئێمە یەكێكە لە كۆنترین لانكەكانی شارستانییەت و ژیان چ مرۆڤ بێت یاخود ئاژەڵ، ئەمە زۆر گرنگە بۆ كوردستان، چونكە چاوی ناوەندە زانستییە جیهانییەكان بۆ توێژینەوە دێتە سەر ئێرە".
لەلایەكی دیكەوە: موبارەك ئیسماعیل، دانیشتووی گوندەكە با ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "ڕێگایەك خراپ بوو ویستمان چاكی بكەین، دەمی شۆفڵمان لێدا ئێسكێكی قەبارە گەورە دەركەوت، هەرچەندە زیاتر گەڕاین پارچە ئێسكی زیاترمان دۆزییەوە و لایەنی پەیوەندیدارمان لێ ئاگادار كردەوە".
باكگراوند: تیرانۆسۆر بە یەكێك لە دڕندەترین جۆرەكانی دایناسۆر دادەنرێت و نزیكەی 70 ملیۆن ساڵ بەر لە ئێستا ژیاوە، هەرچی ئاژەڵی مامووسیشە سەر بە توخمی فیلە تەمەنی دەگەڕێتەوە بۆ یەك ملیۆن ساڵ لەمەوبەر.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی نەتەنیاهۆ دوای هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت