ساتی دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی ئاوی قوشتەپە لەلایەن ساسان عەونی، وەزیری شارەوان، وێنە: KRG
ئاڤا نیوز
پرۆژەی ئاوی قوشتەپە بە گوژمەی 189 ملیار و 670 ملیۆن دینار دادەنرێت و بەمەش کێشەی ئاوی قەزای قوشتەپە و گوندەکانی دەورووبەری چارەسەر دەکرێت.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەردی بناغەی پرۆژەی ئاوی قوشتەپە دانا، بە تەواوکردنی پرۆژەکەش دەیان بیر لە ناوچەکە کە قووڵترین بیرن لەسەر ئاستی عێراق دادەخرێن.
لێدوانی فەرمی: ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: پرۆژەی ئاوی قوشتەپە و دەورووبەری، توانای بەرهەمهێنانی 3 هەزار مەتر سێجا ئاوی هەیە لە کاتژمێرێکدا، ڕۆژانە 72 ملیۆن سێجا ئاو بەرهەم دەهێنێت، ئەم پرۆژەیە دەبێتە هۆی داخستنی دەیان بیر لە ناوچەکە کە قۆڵاییان گەیشتووەتە زیاتر لە 730 مەتر.
ژمارەکان وا دەڵێن: 51 هەزار هاووڵاتی لە قووشتەپە و بێستانە و 60 گوندی دەورووبەری لەم پرۆژەیە سوودمەند دەبن، ئەم پڕۆژەیە کاریگەری ئەرێنی لەسەر ناوچەکە دەبێت و ڕەچاوی فراوانبوونی ناوچەکەش کراوە.
ئەمەش بزانە: پرۆژەکە چەندین تایبەتی هەیە، وەک وێستگەی خاوێنکردنەوە ئاو بە چوار قۆناغ، بەرزکەرەوەی ناوەندی، سێ کۆگا بە قەبارەی 5 هەزار مەتر سێجا، بۆریەکەی 38 کیلۆمەت درێژە بە تیرەی 900 ملیمەتر، هاوکات بۆ بەستنەوەی بە تۆڕی ئاوی قوشتەپە 80 هەزار بۆڕی مەتری پێویستە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- ژینگە
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سێ مانگدا لە سلێمانی زیاتر لە 90 ماسیگر دەستگیر کراون