بڕیارێک لە بەرژەوەندی ئەو وانەبێژانەی بە هۆکاری جیا وازیان هێناوە دەدرێت
- کوردستان
- 2024-09-17

وەزیری پەروەردە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ - سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوزی
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیارێکی لەبەرژەوەندی ئەو وانەبێژانەدا کە بەهۆکاری جیا جیا وازیان لە وانەبێژی هێنابوو، فۆرمێکی تایبەتیان پێ دەدرێت تا پڕیبکەنەوە و سودمەندبن لە دامەزراندن بە گرێبەست.
وێنە گەورەکە: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بڕیاری دامەزراندن بە گرێبەست بۆ 30 هەزار مامۆستای وانەبێژ دەرکرد، ڕۆژی 16-9-2024، فەرمانی دامەزراندنی واژۆکرا.
نووسراوی فەرمی: ڕۆژی 16-9-2024، وەزارەتی پەروەردە نووسراوێکی بڵاوکردەوە کە واژۆی وەزیری پەروەردەی لەسەرە، ئاماژە بەوە کراوە: فۆرمێکی تایبەت بەو مامۆستایانەی ساڵانێک خزمەتی وانەبێژییان کردووە و بە هۆکاری جیاواز وازیان هێناوە دەرکراوە.
زانیاری زیاتر: پێویستە فۆرمەکە پەروەردەی هەر قەزایەک بەتەواوی پڕی بکاتەوە و واژۆی مامۆستاکەی لەسەر بێت، پاشان بە لیستێک لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، پەروەردەی هەر قەزایەک بە جیا فۆرم و هەموو هاوپێچەکانی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دیوانی وەزارەت بکات .
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مامۆستای وانەبێژ پێویستە بەڵگەی نووسراوی هەبێت، هاوکات کۆپی بەڵگەکە بنێرێت کە ساڵیک یان چەند ساڵێک خزمەتی وانەبێژی کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 47 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






