
ئاڤا نیوز
دوای بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی زێڕ و گەیشتنی ئۆنسەیەک بە دوو هەزار و 600 دۆلار بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، دوای تەنها دوو کاتژمێر دابەزینی بەرچاوی تۆمارکرد.
وێنە گەورەکە: دوای چوار ساڵ بانکی ناوەندیی ئەمریکا بۆ یەکەمجار ڕێژەی سووی بە 50 خاڵی بنەڕەتی واتە (0.5%) لە 5.1% بۆ 4.6٪ دابەزاند، ئەمەش لەماوەی دوو کاتژمێردا بەرزو نزمی زۆری لەسەر نرخی زێڕ دروست کرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای بەرزبوونەوەی بەهای زێر بۆ دوو هەزار و 600 دۆلار، دوای دوو کاتژمێر بەهاکەی بۆ هەر ئۆنسەیەک 50 دۆلار دابەزی و گەیشتەوە دوو هەزار و 550 دۆلار.
چی ڕوویدا: کاتژمێر نۆی ئەمشەو بەهۆی دابەزاندنی نرخی سوو لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکا بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ دەستیپێکرد و دوای دوو کاتژمێر دەستی بە دابەزین کرد.
زانیاریی زیاتر: بەهۆی دابەزاندنی ڕێژەی سوو نرخی نەوت و پێنوێنی دۆلاری ئەمریکی دابەزین، لە دابەزینیش بەردەوام دەبن.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بانکی ناوەندیی ئەمریکا تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ 50 خاڵی دیکە ڕێژەی سوو دابەزێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 23 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم





