تۆڕی ئێکس هەژماری ئاژانسی میزانی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران دادەخات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-02-17

هەژماری ئاژانسی میزانی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران
ئاڤا نیوز
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس هەژماری ئاژانسی میزانی دەسەڵاتی دادوەریی ئێرانی داخستووە.
لێدوانی فەرميی: مێهدی کەشتدار، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاژانسی هەواڵی میزانی ئێران ڕایگەیاند: دوای لە کارخرانی نیشانە شینەکەیان لەلایەن تۆڕی "ئێکس"ەوە، ئەمڕۆ هەژمارەکەشیان بەبێ ئاگادارکردنەوە بلۆک کراوە و داخراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاژانسی هەواڵی میزان سەر بە دەسەڵاتی دادوەری ئێرانە، تاکە پەنجەرەی ئەلیکترۆنی بوو کە دەسەڵاتی دادوەریی ئێران لە ڕێگەیەوە پەیامی بڵاودەکردەوە.
باکگراوند: ڕۆژی هەشتی ئەم مانگە، بە بیانووی پێشێلکردنی یاساکانی، کۆمپانیای مێتای خاوەنداری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەیسبووک، ئینستگرام، ترێدز و هەژمارەکانی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێرانی داخست.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 44 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 46 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 44 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی شەڕ لە لوبنان دەکات
- هەواڵ
- 4 تشرینی دووەم
لە ئێران دەستگیرکردن بەڕێژەی 70% زیادیکردووە





