
دیناری عێراقی. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
پڕۆسەی بایۆمتری بۆ خانەنشینانی مەدەنی و میراتگریان بەردەوامە، ڕۆژانە سەدان کەس سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی خانەنشینی پارێزگاکان دەکەن بۆ ڕایی ڕێکارەکانیان، هەر خانەنشینێک ئەو پڕۆسەیەی نەکردبێت مووچەکەی ڕادەگیرێت.
وێنە گەورەکە: یەکێک لە تێبینییەکانی بەغدا دەربارەی پڕۆسەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی هەرێمی کوردستان بە عێراقە، نەبوونی بایۆمتری خانەنشینانی هەرێمی کوردستانە، لە ماوەی سێ هەفتەی ڕابردوو لە کۆی 70 هەزار خانەنشین کە بایۆمەتریان نەبووە ، نزیکەی 30 هەزار کەس پڕۆسەکەیان جێبەجێ کردووە.
لێدوانی فەرمی: سارا حەمە نەجیب، بەڕێوەبەری بەشی ژمێریاریی لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی سلێمانی بە ئاڤا نیوزی گوت، "لە کۆی 47 هەزار خانەنشینی مەدەنی، نزیکەی هەزار خانەنشین ماون کە پڕۆسەکە بکەن و ڕۆژانە ئاماری ئەوانەی دەیانەوێ بایۆمتری بکەن بەرز دەبێتەوە."
زانیاریی زیاتر: ڕۆژانە 150 بۆ 200 کەس بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکانی بایۆمتری سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی خانەنشین، لە هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە دەکەن، چونکە هەر خانەنشینێک بایۆمتری نەبێت مووچەکەی ڕادەگیرێت.
ژمارەکان وادەڵێن: ژمارەی خانەنشینانی 149 هەزار و 687 کەسە، لەو ژمارەیە 109 هەزار بایۆمتریان کردووە و بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکاندا دابەش بوون:-
هەولێر: لە کۆی 41 هەزار خانەنشین 37 هەزار کەس بایۆمتریان کردووە.
سلێمانی: 47 هەزار خانەنشین 46 هەزار کەس بایۆمەتریان کردووە.
دهۆک: 20 هەزار خانەنشین 17 هەزاریان بایۆمتریان هەیە.
هەڵەبجە: لە کۆی نۆ هەزار کەس هەشت هەزار و 200 کەس بایۆمتریان کردووە.
هۆکارە زانراوەکان: 41 هەزار و 487 خانەنشینی مەدەنی ماون بایۆمتری بکەن، هۆکارەکەی بۆ گۆڕانکاری لە زانیارییەکانیان دەگەڕێتەوە (لەوانە زیادکردنی ساڵی خزمەت یان بڕوانامە)، بەشێکی دیکە ئەوان کە میراتگری خانەشینانن بەشی سێیەم منداڵانی ناکامن کە ئەوان پڕۆسەی بایۆمتری نایانگرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






