
دیمەنی کەرکەدەنێکی سپی، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
بەراورد بە سەدەی ڕابردوو بە هۆی گۆڕانی کەش و هەوا، لەدەستدانی شوێنی نیشتەجێبوون و ڕاوکردنیان لە سەرتاسەری جیهاندا ژمارەی کەرکەدەنەکان کەمیکردووە.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی ئامارەکانی یەکێتی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی سروشت ئێستا کەمتر لە 28 هەزار کەرکەدەن لە جیهاندا ماوون، لە کاتێکدا لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا 500 هەزار کەرکەدەن هەبوون، هاوکات لە ساڵی 2023ـدا، 586 کەرکەدەن لە ئەفریقا کوژراون، زۆربەیان لە باشووری ئەفریقا بوون، کە زۆرترین ژمارەی کەرکەدەنی هەیە و بە 16 هەزار و 56 کەرکەدەن مەزەندە دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کەرکەدەنی سپی باکوور، کە بە Ol Pejeta ناسراوە جۆرێکی دەگمەنی کەرکەدەنە و لە ڕووی تەکنیکییەوە لەناوچووە، تەنیا دوو مێینەی لە شوێنێکی تایبەتی کینیا پارێزراون، زانایان لە هەوڵی ئەوەدان لە تاقیگەدا کۆرپەلەیەک بەرهەمبهێنن لە هێلکە و سپێرمی کەرکەدەنێکی هاوشێوە، کە پێشتر هەڵگیراوە.
لەلایەکی دیکەوە: بەپێی ڕاپۆرتی دامەزراوەی نێودەوڵەتیی کەرکەدەن ژمارەی کەرکەدەنی سپی لە ساڵی 2020 لە جیهاند 15 هەزار و 942 کەرکەدەن بووە، بەڵام ئەم ژمارەیە لە ساڵی 2023 بۆ 17 هەزار و 464 زیادی کردووە، بەڵام کەرکەدەنی ڕەشی یەک قۆچ ژمارەکەی وەک خۆی ماوەتەوە.
ئەمەش بزانە: دوایین نێرە کەرکەدەنی سپی باکوور ناوی Sudan بوو لە ساڵی 2018 مرد، تەرمەکەی پارێزراوە و لە مۆزەخانەکانی کینیا لە نایرۆبی نمایشکراوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- ژینگە
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سێ مانگدا لە سلێمانی زیاتر لە 90 ماسیگر دەستگیر کراون