وەزارەتی دارایی: چوار مانگە مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی کارەبا لە داهاتی ناوخۆ دەدەین
- بزنس
- 22 ئەیلوول

تاوەرەکانی کارەبا - تایبەت
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، تێبینییەکانی بەغدای لەسەر ناردنی پارەی مووچەی وەزارەتی کارەبا چارەسەرکردووە، بەڵام لەلایەن بەغدا لە چوار مانگی ڕابردوودا پارەیان بۆ نەنێردراوە و لە داهاتی ناوخۆ دابینکراوە.
وێنە گەورەکە: دوو هەزار و 630 پۆلیس بە میلاک لەسەر وەزارەتی ناوخۆن و مووچەیان لە وەزارەتی کارەبا وەرگرتووە، لەکاتێکدا لە بەغدا ئەو میكانیزمە پەیڕەوناکرێت کە میلاکیان لەسەر وەزارەتێک بێت و لە وەزارەتێکی دیکە مووچە وەربگرن.
لێدوانی فەرمی: هونەر جەمال، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری ئەمڕۆ یەکشەممە لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 07:00 کە هەوراز گوڵپی پێشکەشی دەکات ڕایگەیاند، "تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێریی دارایی هەولێر و بەغدا چارەسەری کێشەی مووچەی وەزارەتی کارەبایان کردووە و پارەکەیان دەنێردرێت."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پارەی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی کارەبا نزیکەی 13 ملیار و 500 ملیۆن دینارە، مووچەی مانگەکانی ڕابردوویان لەسەر داهاتی ناوخۆ دابینکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە