
دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە
ئاڤا نیوز
پۆلیسی سلێمانی گیرفانبڕێکیان دەستگیرکردووە، بەشێوەی باند لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە دزییان کردووە، لەماوەی چەند ساڵێکدا لە بازاڕی سلێمانی پێنج دەفتەر دۆلاریان لە گیرفانی هاونیشتمانیان دزیوە.
وێنە گەورەکە: دیاردەی دزیکردن لە جانتا و گیرفان لە بازاڕەکان، یەکێکە لە شێوازە باوەکان، بەهۆی کامێرای چاودێرییەوە کارئاسانی زۆر بۆ پۆلیس کراوە بۆ زوو دۆزینەوەی تۆمەتباران.
لێدوانی فەرمی: سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە ئاڤا نیوزی گوت: دوای ئەوەی چەند هاونیشتمانییەک سکاڵایان تۆمارکرد لەبازاڕی سلێمانی پارە لە گیرفانیان دزراوە، بەدواداچوون کرا و تۆمەتبار (ت، ب، خ) دەستنیشان کرا، نووسینگەی ناوبازاڕی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارەکەی دەستگیر کرد.
چیرۆکە سەرەکیەکە: تۆمەتبار خەڵکی بەغدایە و چەند ساڵێکە لە سلێمانی دەژی، لەگەڵ سێ کەسی دیکەی خەڵکی شارەکانی دیکەی ناوەڕاست و خوارووی عێراق باندێکی گیرفان بڕینیان دروستکردووە، کاتێک تۆمەتبار دەستگیرکراوە دانیناوە بەوەی لەماوەی ڕابردوودا 50 هەزار دۆلار واتا پێنج دەفتەر دۆلاریان لە گیرفانی خەڵک دزیووە.
زانیاریی زیاتر: سەرکەوت ئەحمەد دەڵێت: تەنیا یەک تۆمەتبار دەستگیرکراوە و پۆلیس بەدوای سێ تۆمەتبارەکەی ترەوەیە، نووسراو بۆ پۆلیسی بەغدا کراوە تا لەبارەی تۆمەتباران زانیارییمان بۆ بنێرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ دانیشتووانی گوندێکی سنووری گوێر قوتابخانەیان نییە
- کولتوور
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ شانۆکارانی هەڵەبجە داوای هۆڵی شانۆ دەکەن
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی دابەشكردنی بەنزینی 750 دیناری ئاسایی دەبێتەوە
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی کوردستان گەڕایەوە هەولێر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ دانیشتووانی گوندێکی سنووری گوێر قوتابخانەیان نییە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ لە سلێمانی مامۆستایانی ئایینیی خۆبەخش داوای دامەزراندن دەکەن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
خێزانێکی کورد لە نەخۆشخانەیەکی تورکیا بەند دەکرێن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدان پێشمەرگەی خانەنشین شەش مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە گەرمیان پرۆژەیەکی گەورەی گەشتیاری لەلایەن کەسێکی دەستڕۆیشتوو ڕادەگیرێت