
شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا - سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
شاندێكی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان ئێستا لە بەغدان و وەڵامی سەرجەم پرسیار و تێبینییەكانی وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی مووچە دەدەنەوە.
وێنە گەورەكە: گفتوگۆكانی هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەركردنی گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەردەوامە و شاندێكی هەرێمی كوردستان ئێستا لە بەغدایە و شاندێكیش لە بەغداوە دێتە هەولێر.
لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: تیمی تەكنیكیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئێستا لە بەغدان و كۆبوونەوەكانیان دەستیپێكردووە، خشتەی مووچەی مانگەكانی هەشت و نۆ و وەڵامی هەموو پرسیارەكانی وەزارەتی دارایی عێراقیان لەگەڵ خۆیان بردووە.
زانیاریی زیاتر: شاندەكەی وەزارەتی دارایی، لەسەر داواكاریی وەزارەتی دارایی عێراق دوایین زانیاریی و ئاماری بایۆمەتریی مووچەیان لەگەڵ خۆیان بردووەتە بەغدا، هاوكات بەدواداچوون بۆ چارەسەركردنی كورتهێنانی 245 ملیار دیناری مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 24 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






