لاهوور شێخ جەنگی: بە پلان و بەرنامەیەکی بەهێز خۆمان بۆ هەڵبژاردن ئامادەکردووە
- کوردستان
- 2024-09-24

لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل
ئاڤا نیوز
لاهوور شێخ جەنگی ڕایدەگەیێنێ، بە پلان و بەرنامەیەکی بەهێز خۆیان بۆ هەڵبژاردن ئامادەکردووە و وەک بەەی گەل دەیانەوێت گۆڕانکاریی راستەقینە بکەن لە حکومڕانی هەرێمی کوردستان.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل دەستی بە سەردانکردنی شارەکان کردووە و چاوی لەوەیە لەڕێگەی هەڵبژاردنەوە بگەڕێتەوە گوڕەپانی سیاسی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زۆربەی چوونە نێو خەڵک و سەردانەکانی لاهور شێخ جەنگی لە سنووری ئیدارەکانی ڕاپەڕین و گەرمیان و پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەیە، بەپێی ڕاپرسییەکانیش پێشبینی دەکرێت ژمارەیەک کورسی لەو سنوورە بەدەستبێنێت.
لەلایەکی دیکەوە: ئەمڕۆ سێشەممە لاهوور شێخ جەنگی لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ جانێت ئەلبێردا، باڵیۆزی نوێی هۆڵەندا لە هەولێر ڕایگەیاند: "وەک بەرەی گەل بە پلان و بەرنامەیەکی بەهێزەوە خۆمان بۆ هەڵبژاردن ئامادەکردووە و دەمانەوێت گۆڕانکاریی ڕاستەقینە بکەین لە حکومڕانی هەرێمی کوردستان".
باکگراوند: هەشتی تەمموی 2022 لاهوور شێخ جەنگی وەک هاوسەرۆکی یەکێتی لەگەڵ چەندین سەرکردە و بەرپرسی دیکە لە ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەرکران، ئێستاش وەک بەشێکی جیابووەوە لە یەکێتی دەگەڕێتەوە نێو سیاسییەت و چەقی هێزەکەیشی لە سلێمانییەوە دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 47 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





