
بەپێی ئامارەکان 40% بۆ 50%ـی عێراقییەکان جگەرە دەکێشن، وێنە: گووگڵ
ئاڤا نیوز
حکومەت و پەرلەمانی عێراق پێکەوە کار لەسەر ئامادەکردنی ڕەشنووسی پڕۆژەیاسایەک دەکەن بە ناوی یاسای خۆپاراستن بەرامبەر زیانەکانی تووتن، بەگوێرەی پڕۆژەکە فرۆشتنی جگەرە و بەرهەمەکانی تووتن بۆ کەسانی خوار تەمەن 18 ساڵ قەدەغە دەکرێت.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ڕۆژانە سێ ملیار دینار بۆ کڕینی جگەرە لە عێراق خەرج دەکرێت و بەگشتی 40% بۆ 50%ـی عێراقییەکان جگەرە دەکێشین.
لێدوانی فەرمی: وەسیم گەیلان، یاریدەدەری بەڕێوەبەری بەرنامەی ڕووبەڕووبوونەوەی زیانەکانی تووتن لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، عێراق ئەندامە لە ڕێککەوتنی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی زیانەکانی تووتن لەڕێگەی سەپاندنی باج و کۆنتڕۆڵکردنی بانگەشەکردن بۆ تووتن و بەشە جیاوازەکانی، لەو چوارچێوەیەدا حکومەت و پەرلەمان گەیشتوونەتە ڕەشنووسی کۆتایی پڕۆژەیاسایەک بە ناوی یاسای خۆپاراستن بەرامبەر زیانەکانی تووتن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پڕۆژەیاساکە نوێکردنەوەی یاسای کۆنترۆڵکردن و بەرەنگاربوونەوەی زیانەکانی تووتنە، بەگوێرەی یەکێک لە بڕگەکانی پڕۆژەیاساکەش فرۆشتنی جگەرە، نێرگەلە و هەموو بەرهەمەکانی دیکەی تووتن بۆ کەسانی خوار 18 ساڵ قەدەغە دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 55 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






