پەیامێک لە نەتەوەیەکگرتووەکانەوە لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
- کوردستان
- 2024-09-25

لۆگۆی نەتەوەیەکگرتووەکان و پەرلەمانی کوردستان، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
یۆنامی پێشوازی لە دەستپێکی بانگەشەی هەڵبژاردن دەکات کە بڕیارە لە 20ـی تشرینی یەکەمی 2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق "یونامی"جەخت لەسەر گرنگیی دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی ئارامی بۆ هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن دەکاتەوە کە دووربێت لە تووندوتیژی و تۆقاندن، هاوکات بەشداربووانیش سەرنجیان لەسەر کێبڕکێی ئاشتییانەی دیدگە و بەرنامەکان بێت، بۆ ئەوەی دەنگدەران بتوانن بڕیاری هۆشیارانە لەسەر سندووقەکانی دەنگدان بدەن".
زانیاریی زیاتر: یونامی داوا لە بەربژێر، کارەکتەری سیاسی و میدیاکان دەکات، بەشداربن لە فەراهەمکردنی ژینگەیەکی گشتگیر و گفتوگۆی لەبارەوە کراوە بەدرێژایی ماوەی هەڵمەتی هەڵبژاردن، بۆ ئەوەی هەڵبژاردنەکان متمانەپێکراوبن، زۆر گرنگە ژینگەیەکی سەلامەت دابین بکرێت، پێشوازییەکی باش لە کاندید و دەنگدەران بکرێت، بەتایبەتی ئەو ژنانەی کە زۆرجار لە کاتی پڕۆسەکانی هەڵبژاردندا ڕووبەڕووی ئاستەنگیی جیاواز دەبنەوە.
باکگراوند: دوو ملیۆن و 888 هەزار و 162 کەس لە هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان مافی دەنگدانیان هەیە، لەو ژمارەیەش، دوو ملیۆن و 672 هەزار و 43 کەس لە دەنگدانی گشتی و 216 هەزار و 119 کەسیش لە دەنگدانی تایبەت دەنگ دەدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 54 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە





