
لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان و دروشمەکانی بۆ هەڵبژاردن
ئاڤا نیوز
پارتی دیموکراتی کوردستان بە چوار دروشمی سەرەکی بانگەشەی هەڵبژاردنی بۆ سەرخستنی لیستی 190 و ناساندنی کارنامەی حیزبەکەی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێکرد.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ چوارشەممە لیستی 190ی پارتی دیموکراتی کوردستان بە دروشمی "ئارامی و ئاوەدانی، پێکەوەیی و خۆڕاگری"، بەسەرپەرشتی سەرۆک بارزانی بەفەرمی دەستی بە بانگەشەی هەڵبژاردن کرد و سەرجەم بەربژێرەکانی ناساند.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دروشمەکانی پارتی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بریتین لە:
خۆڕاگری: خۆڕاگریی کوردستان بەرامبەر بە پیلانی ناحەزانی، بناغەکەی ئیرادەی بەرزی خەڵکی کوردستانە، ئەو ئیرادەیە پارتی دروستی کردووە و هەر دەمێنێت، با پارتی بەهێزتر بکەین و کوردسانیش خۆڕاگرتر.
پێكەوەیی: پێکەوەژیانی ئەمڕۆی کوردستان، هەوێنەکەی لە ڕێبازی بارزانی و شۆڕشی مەزنی ئەیلوولە؛پارتی، ئامێزە گەورەکەی خەڵکی کوردستانە بە هەموو دەنگوڕەنگ و ئایدۆلۆژیا جیاوازەکانەوە، با پێکەوە پارتی بەهێزتر بکەین.
ئاوەدانی: ئاوەدانی ئەمڕۆی کوردستان، شاهێدێکی دەنگ زووڵالی پارتیە، بۆ ئەو ئەرکە، کوردستان پێویستی بە پارتییە. با پارتی بەهێزتر بکەین و دەستیی ئاوەدانیی پارتی درێژتر بکەین.
ئارامی: ئارامیی ئەمڕۆی کوردستان، دەستکەوتی هاوبەشیی پارتی و خەڵکی کوردستانە، پارتی دیموكراتی كوردستان، گرەنتی مانەوەی ئارامییە، با پارتی بەهێزتر بکەین و وڵاتیش ئارامتر.
ئەمەش بزانە: پارتی بە لیستی ژمارە 190 بەشداریی لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکات و 190 بەربژێری لە هەرچوار بازنەی هەڵبژاردن هەیە: هەولێر 64، سلێمانی 72، دهۆک 48 و هەڵەبجە 6 بەربژێر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 34 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






