
دیمەنی پرۆژەی ئەکوا پارکی ڕواندز، یەکێکە لە پرۆژە گەشتیارییەکان لەسەردەمی کابینەی نۆیەم، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
ڕێکخراوی گەشتوگوزاری جیهانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (UNWTO)، بەرواری 27ی ئەیلولی هەموو ساڵێکی دیاریکردووە بۆ ڕۆژی جیهانی گەشتوگوزار و هەر ساڵەی لە وڵاتێک چالاکی تایبەت بەم بۆنەیە ئەنجام دەدرێت.
وێنە گەورەکە: بۆ ساڵی 2024، ڕێکخراوی گەشتوگوزاری جیهانی، لە ژێر درووشمی “ گەشتوگوزار و ئاشتی” شاری تبلیسی جۆرجیا هەڵبژاردووە بۆ ئەنجامدانی چالاکی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی گەشتیاری و بەرز راگرتنی ئەم یادە.
لێدوانی فەرمی: ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم ڕایگەیاند، ساڵی 2024 دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان هەوڵەکانی چڕکردەوە بە ئاڕاستەی زیاتر بە بازاڕکردن بۆ کەرتی گەشتوگوزار و ناساندنی هەرێمی کوردستان وەک ڕووگەیەکی گەشتیاری لەسەر ئاستی ناوچەکە و جیهان.
ئەمەل جەلال دەڵێت: کاری دەستی بۆ گەشتیاران سەرنجڕاکێشە، بۆ ئەم مەبەستە بە پاڵپشتی دارایی ئاژانسی ئەمریکا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی USAID توانرا خولی کارە دەستییەکان بۆ زیاتر لە 150 ژن و گەنج لەسەرجەم شارەکان بکرێتەوە کە کاریگەری گەورەی دەبێت لە سەر بەرزکردنەوەی ئاستی کواڵیتی بەرهەمی کارە دەستییەکان و بە بڕاند کردنیان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرەڕای ئەمە هاوکات لەگەڵ رێکخراوی UNDP کار دەکرێت بۆ پەرەپێدانی جۆرەکانی گەشتوگوزار و لەم چوارچيوەیەشدا لە ئێستادا هەنگاوەکانی ئامادەکردنی ستراتیژیەتی پەرەپێدانی گەشتوگوزاری ژینگەیی Eco-Tourism دەستیپێکردووە و لە ماوەی نزیکی داهاتوودا هەرێمی کوردستان بۆ یەکەم جار دەبێتە خاوەنی ستراتیژیەیی گەشتوگوزاری ژینگەیی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- ژینگە
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سێ مانگدا لە سلێمانی زیاتر لە 90 ماسیگر دەستگیر کراون