پلانێکی ستراتیژی بۆ چارەسەرکردنی ئاوی قورس جێبەجێ دەکرێت

شەیری بکە لە:
پلانێکی ستراتیژی بۆ چارەسەرکردنی ئاوی قورس جێبەجێ دەکرێت

چارەسەرکردنی ئاوی قورس و دووبارە بەکارهێنانەوەی بۆ ئاودێری وێنەکە لەلایەن زیرەکی دەستکردەوە دروستکراوە

ئاڤا نیوز

بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی قورسی ئاوەڕۆ، حکومەتی هەرێمی کوردستان کار لەسەر پلانێکی ستراتیژیی دەکات، کە پلانەکە پێکهاتووە لە جێبەجێکردنی 15 پرۆژە.

وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان، کار لەسەر ئەوە دەکات، کێشەی ئاوەڕۆی قورس چارەسەر بکات، لەهەمان کاتیش سوود لەو ئاوە وەربگرێت لە ئاودێری کردنی ڕووبەری سەوزایی شارەکان، بۆ ئەم مەبەستە پلانێکی ستراتیژی بۆ سەرتاسەری هەرێمی کوردستان ئامادەکردووە.

لیدوانی فەرمی: ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای گوت: پلانی ستراتیژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی قورس، پێکهاتووە لە جێبەجێ کردنی 15 پڕۆژەی ستراتیژی گرنگ، ئەو پڕۆژانە بەشێکیان دیراسەیان کراوە و لە داهاتووێکی نزیک دەکەونە باری جێبەجێکردن، بەشێکیان لە ژێر دیراسەن، ئەوانەی دیکەش لە داهاتوو دیراسە دەکرێن.

زانیاریی تایبەت: پڕۆژەکان کە بە چەند قۆناغێک و بەپێی توانای حکومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێن و بەمشێوەیە بەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دابەشکراون:

پارێزگای هەولێر

1-    سیستمی چارەسەر کردنی ئاوەڕۆی قورس لە هەولێر: قۆناغی یەکەم، بەشی یەکەم
2-    سیستمی چارەسەر کردنی ئاوەڕۆی قورس لە هەولێر: قۆناغی یەکەم، بەشی دووەم
3-    سیستمی چارەسەر کردنی ئاوەڕۆی قورس لە هەولێر: قۆناغی دووەم
4-    سیستمی چارەسەر کردنی ئاوەڕۆی قورس و تۆڕی گواستنەوەی ئاوی ئاوەڕۆ لە هەولێر
5-    وێستگەی پاکردنەوەی ئاوەوڕۆ لە سۆران

پارێزگای سلێمانی

1-    وێستگەی پاکردنەوەی ئاوەوڕۆ لە تانجەڕۆ
2-    وێستگەی پاکردنەوەی ئاوەوڕۆ لە دەربەندیخان
3-    وێستگەی پاکردنەوەی ئاوەوڕۆ لە قەڵادزێ
4-    وێستگەی پاکردنەوەی ئاوەوڕۆ لە کەلار
5-    وێستگەی پاکردنەوەی ئاوەوڕۆ لە ڕانیە

پارێزگای دهۆک

1-    وێستگەی پاکردنەوەی ئاوەوڕۆ لە دهۆک
2-    وێستگەی پاکردنەوەی ئاوەوڕۆ لە شاریا
3-    وێستگەی پاکردنەوەی ئاوەوڕۆ لە سێمێل
4-    وێستگەی پاکردنەوەی ئاوەوڕۆ لە زاخۆ

پاریزگای هەڵەبجە

1-    وێستگەی پاکردنەوەی ئاوەوڕۆ لە هەڵەبجە

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ