شەپۆلی بارانبارین کۆتایی دێت و تەم ڕوو لە ناوچەکانی کوردستان دەکات
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

شەپۆلی تەم ڕوو لەناوچە جیاوازەکانی کوردستان دەکات
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی بڵاویکردەوە، ئەو شەپۆلە بارانەی ئێستا ڕووی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کردووە، وردە وردە نامێنێت و سبەی دووشەممە تەواو دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی دوو ڕۆژە شەپۆلێکی بارانبارین ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە و ئاسمانی بەشێک لە ناوچەکانیش تاوەکو ئێستا هەور و پەڵە هەورە، چاوەڕوان دەکرێت کاریگەری باران بارین لەماوەی چەند کاتژمێری داهاتوودا کۆتایی بێت.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ڕایگەیاند: لە دوانێوەڕۆ ئەمڕۆوە شەپۆلی بارانبارین لە پارێزگاکانی هەولێر و کەرکووک و ئیدارەی گەرمیان کەمدەبێتەوە و لەناوچە شاخاوییەکانیش تەم دروست دەبێت.
زانیاریی زیاتر: خێرایی با و پلەی گەرمیش بە گوێرەی ناوچەکان دەگۆڕێت بەمشێوەی خوارەوە:-
٠ خێرایی با مامناوەند دەبێت، لەنێوان 10 بۆ 15 کیلۆمەتر.
٠ ئاراستەی با لە باکووری خۆرهەڵات دێت.
٠ مەوداى بینین 6 بۆ 8 کیلۆمەتر دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکانیش کەم دەبێتەوە بۆ 2 بۆ 4 کیلۆمەتر.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیە دەبێت:
هەولێر: 21 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 17 پلەی سیلیزی
دهۆک: 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 17 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 19 پلەی سیلیزی
سۆران: 18پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 9 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 22 پلەی سیلیزی
لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، شارەزای کەشوهەوا و پێشکەشکاری ئاڤا ڕاگەیاند: لە ڕۆژی دووشممە، 17-11-2025 شەپۆلی بارانبارینەکە دوور دەکەوێتەوە و لە دوای نێوەرۆی ئەو ڕۆژە پلەکانی گەرما دوو پلە بۆ چوار پلە بەرزدەبنەوە و ماوەی بینین کەم دەبینەوە و داوا لە شۆفێران دەکەم پابەندی ڕێنماییەکانی هاتووچۆبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیام و بەڵێنی نوێ لە مەسرور بارزانییەوە بۆ خەڵکی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پلانێکی ستراتیژی بۆ چارەسەرکردنی ئاوی قورس جێبەجێ دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرتاشێکی مەریوان بە گەڵای درەخت وێنەی کەسایەتییەکان دەنەخشێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

سەقز وەک شارێکی مێژوویی تۆمار کرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش

بەردی بناغەی بەشی دووەمی وێستگەی پاککردنەوەی ئاوی ئاوەڕۆی هەولێر دادەنرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە: باران و وەرینی گەڵاکان پاییزی پێنجوێنیان جوانتر کردووە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پلانێکی ستراتیژی بۆ چارەسەرکردنی ئاوی قورس جێبەجێ دەکرێت
- ژینگە
- 15 تشرینی دووەم
زۆرترین بڕی بارانبارین لە چەمچەماڵ بووە
- ژینگە
- 15 تشرینی دووەم
بەفربارین لە شاخەكانی هەرێمی كوردستان دەستی پێكرد






