شەپۆلێكی بارانبارین چەند ناوچەیەكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەگرێتەوە
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی بارانبارین
ئاڤا نیوز
شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە و پێشبینی دەکرێت تا دوو ڕۆژی دیکە بەردەوام بێت.
وێنە گەورەکە: لە دوێنی شەوەوە شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین چەند ناوچەیەکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە و پێشبینی دەکرێت چەند ڕۆژێک بەردەوام بێت. کەشناسیی پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش ئاماژە بۆ دابەزینی پلەکانی گەرما و دروستبوونی تەم و مژ لە چەند ناوچەیەکی پارێزگاکە دەکات.
لێدوانی فەرمی: ڕەحیم سەدیقی، بەڕێوەبەری گشتیی کەشناسیی پارێزگای سنە ڕایدەگەیێنێت، لە ئەمڕۆوە تا ڕۆژی دووشەممە، پارێزگاکە لەژێر کاریگەریی شەپۆلێکی بارانبارین دەبێت، لەم ماوەیەشدا جگە لە بارینی باران، ئەگەری هەورەبروسکە هەیە و بای بەهێزی گەرم و تەم و مژ و ڕوو لە چەند ناوچەیەک دەکات، کە بە هۆیەوە مەودای بینین کەم دەبێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕەحیم سەدیقی گوتیشی، ڕێژەی بارانبارین لە ناوچەکانی بانە و مەریوان بەراورد بە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و ناوەڕاستی پارێزگاکە زیاتر دەبێت و پێشبینی دەکرێت لەم ناوچانەدا تاوەکو 20 ملیمەتر باران ببارێت، هاوکات پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.
لەلایەکی دیکەوە: بە هۆی دواکەوتنی بارانبارینی ئەمساڵ دوێنێ لە زۆربەی مزگەوتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نوێژەبارانە کراوە و بە بارینی یەکەم بارانی ئەمساڵیش خەڵکی ئەو ناوچانە دڵخۆشیی خۆیان دەردەبڕن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
لە میسان 13 کەس لەسەر کێشەی زەوی کوژران
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی بارانبارینی بەلێزمەوە دیالە دەچێتە دۆخی ئامادەباشییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سلێمانی ئەو شارەی بزاوتی ڕۆشنبیری و پێگەیاندنی هونەری تێدا نەکوژاوەتەوە
14 تشرینی دووەم

ئەمریکا کۆتایی بە سککەی یەک سەنتی هێنا
14 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ ژن و پیاوێک لە هەورامان پێکەوە کەلانە دروست دەکەن
14 تشرینی دووەم

ئەو ژنە کاندیدەی داوای لە هاندەرانی بەرشەلۆنا کرد دەنگی پێ نەدەن، دەرنەچوو
13 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ کارکردن لە جووتسایدی هەولێر-کۆیە بەردەوامە
13 تشرینی دووەم
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی بارانبارینی بەلێزمەوە دیالە دەچێتە دۆخی ئامادەباشییەوە
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زۆرترین بڕی بارانبارین لە چەمچەماڵ بووە
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفربارین لە شاخەكانی هەرێمی كوردستان دەستی پێكرد
- ژینگە
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری دەدرێت؛ لە چەند گەڕەکێکی کەرکووک مەترسی دروستبوونی لافاو هەیە






