سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق: بیرۆكەی دروستكردنی هەرێمی دیكە ڕەتكراوەیە
- عێراق
- 2024-02-18

سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق و پارێزگار و سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار
ئاڤا نیوز
فائیق زیدان، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایگەیاند، بیرۆكەی دامەزراندنی هەرێمی دیكە لە عێراق ڕەتكراوەیە بەڵام هەرێمی كوردستان دۆخێكی تایبەتی هەیە. ئەوەش لەكاتێكدایە پێشتر بەسرە و چەند پارێزگایەك لە عێراق داوای هەرێمی سەربەخۆیان كردووە.
بۆچی گرنگە: هەرێمی كوردستان كە لە ساڵی 1991 ەوە دوای ڕاپەڕینی خەڵكی كوردستان و لە ئەنجامی هەڵبژاردن و پاشان بە پێی دەستووری ساڵی 2005 ی عێراق و بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دانی پێدانراوە، زۆرجار لەلایەن بەشێك لە لایەنە عێراقیەكان كە بیركردنەوەی "شۆڤێنی" یان هەیە دژایەتی دەكرێت و هەوڵدەدەن لە پێگە یاساییەكەی بدەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمیی: فائیق زیدان، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایگەیاند: ڕوونە واقیعی جوگرافیی و نەتەوەیی هەرێمی كوردستان پێش دانانی دەستووری عێراق لە ساڵی 2005 هەبووە، بەدیاریكراوی لە ساڵی 1991 ەوە بەهۆی كاریگەریی داگیركردنی كوەیت لەلایەن ڕژێمی پێشووی عێراقەوە، جگە لەوەی دۆخی هەرێمی كوردستان تایبەتە و دانپێدانراوە.
"بیرۆكەی درووستكردنی هەرێمی دیكە لە هەر ناوچەیەكی عێراق ڕەتكراوەیە، چونكە مەترسیی لەسەر یەكپارچەیی عێراق و ئاسایشەكەی هەیە". ئەم گوتانەی فائیق زیدان لەمیانی كۆبوونەوەی بووە لەگەڵ محەممەد نووری كەربولی پارێزگاری ئەنبار و عومەر مەشعان سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگاكە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 38 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات





