
عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران
ئاڤا نیوز
عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران پەیامێکی سەبارەت بە دۆخی لوبنان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، حیزبوڵڵا چارەنووسی ناوچەکە دیاریی دەکات و تەواوی هێزەکانی بەرەی بەرگریی پشتیوانی حیزبوڵڵان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران لە تۆڕی کۆمەلایەتی ئێکس نووسیویەتی: حیزبوڵڵا ئیسرائیل پەشیمان دەکاتەوە و کوشتنی خەڵکی بێبەرگریی لوبنان سەلمێنەری دڕندەی و کورتبینی ئیسرائیلە، ئیسرائیل وانەی لە شەڕی یەک ساڵەی غەززە وەرنەگرت و لەوە تێنەگەیشت کە کوشتنی ژنان و منداڵان کاریگەریی لە بەهێزیی بەرەی بەرگریی ناکات، ئیسرائیل لەوە بچووکترە بتوانێت زیان بە پێکهاتەی بەهێزی حیزبوڵڵای لوبنان بگەیێنێت.
پێدراوە ڕاستییەکان: دوێنێ 9/27 سوپای ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی کردە سەر باڵەخانەیەک لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان لە ئەنجامدا زیاتر لە چوار کەس کوژرا و 73 برینداربوون.
ئەمەش بزانە: ڕاگەییێنراوەکەی ڕێبەری باڵای ئێران وای ئەوە دێت کەمێک پێش ئێستا دانیال هاگاری، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: لە هێرشەکەی دوێنێی ئیسرائیل بۆسەر باڵەخانەیەک لە بەیرووت، حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان کوژراوە.
بۆچوونی لایەنی بەرانبەر: تاوەکو ئێستا حیزبوڵڵا ئەوەی پشتڕاست نەکردووەتەوە کە حەسەن نەسروڵڵا کوژرابێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 30 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە






