
پەرلەمانی کوردستان و لۆگۆی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
ماوەی سێ ڕۆژە بانگەشەی هەڵبژاردن دەستیپێکردووە، تاکو ئێستا 12 سەرپێچی لە سێ بازنەی هەڵبژاردن تۆمارکراون و پێچەوانەی ڕێنماییەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ڕەفتار کراوە، دوای لێکۆڵینەوە سزاکەیان دیاری دەکرێت.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 14-09-2024 کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق 15 ڕێنمایی تایبەت بە بانگەشەی هەڵبژاردنی بڵاوکردەوە، هەر لایەنێک سەرپێچی ئەو ڕێنماییانە بکات، سزای دارایی دەدرێت لەو بڕەی کە وەک دڵنیایی (تەئمینات) لەلای کۆمیسیۆن دانراوە، تاوەکو دوورخستنەوەی ئەو لایەنەی کە سەرپێچیکارە.
لێدوانی فەرمی: نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان لە کۆمیسیۆن بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "لە ماوەی سێ ڕۆژدا 12 سکاڵا تۆمارکراون، پێنج لە هەولێر، پێنج لە سلێمانی و دوو لە دهۆک، بۆ ئەم مەبەستە لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە."
زانیاریی زیاتر: هیچ سکاڵایەک لە بازنەی هەڵەبجە تۆمارنەکراوە، زۆرینەی سکاڵاکانیش لەسەر لێکردنەوەی لۆگۆ و پۆستەری بەربژێرەکانە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: 22 ڕۆژی دیکە دەنگدانی گشتیی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت، هەزار و 191 بەربژێر کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی 100 کورسی دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 54 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






