
باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا - میدیای عەرەبی
ئاڤا نیوز
ڕووسیا بەهۆی کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان بەتووندی ئیسرائیل ئیدانە دەکات و داوای ڕاگرتنی چالاکییە سەربازییەکانیش دژ بە حیزبوڵڵا دەکات.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا، ئیدانەی هێرشەکای ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات، داوا دەکات دەستبەجێ چالاکییە سەربازییەکانی لەو وڵاتە ڕابگرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئیدانەی دوایین هێرشی هێزەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکەین کە لە ئەنجامدا کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لێکەوتەوە، هاوکات، "جارێکی دیکە بە پێداگرییەوە داوا لە ئیسرائیل دەکەین دەستبەجێ کاری سەربازی دژ بە لوبنان ڕابگرێت''.
باکگراوند: چەند هەفتەیەکە ئیسرائیل هێرشی بەردەوام بۆ سەر لوبنان دەکات، پێگەکانی حیزبوڵڵا بە چڕی بۆردومان دەکات و چەند سەرکردەیەکی ئەو حیزبەی کوشتووە، دیارترینیان حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا بوو کە نیگەرانی زۆرێک لە وڵاتانی جیهانی بەدوادا هات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






