
فیلمی کفن لە سینەماکان 100 هەزار بینەری تێپەڕاند، گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
فیلمی کفن ڕێکوردێکی دیکە دەشکێنێت و دەبێتە پڕبینەرتیرن فیلمی سینەمایی لە مێژووی هەرێمی کوردستان و عێراقدا.
چیرۆکی سەرەکی: کفن، یەکەم فیلمی درێژی ترسناکی کوردی، لە چیرۆکێکی ڕاستییەوە وەرگیراوە، باسی نووشتە و جادوو دەکات و بەهاوبەشی لەلایەن میترۆنۆم و ئاڤا میدیا بەرهەمهێنراوە، دوای تەنها 40 ڕۆژ لە نمایشکردنی بووەتە پڕبینەرترین فیلمی سینەمایی لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پێگەی فیلمی سینەمایی کفن لە فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە: فیلمەکە بە 100 هەزار بینەر لە سینەماکان، بووەتە پڕبینەرترین فیلمیی سینەمایی لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان، هاوکات داهاتەکەی گەیشتە یەک ملیار دینار.
چی لەبارەیەوە دەگوترێت: چەندین ئەکتەر و هونەرمەند و سینەماکار قسەیان لەبارەی فیلمەکە کردووە، یەکێک لەوان بەهمەن قوبادی، سینەماکاری کورد و جیهانییە، دوای بینینی فیلمەکە دڵخۆشی خۆی دەربڕی و گوتی: "ئەمە خەونێ بوو، خەونمان پێوە دەبینی، بوو بە ڕاستی".
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- کولتوور
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
- کولتوور
- 5 حوزەیران
لەسەر پشتی ئەسپ دەچن بۆ حەج
- کولتوور
- 3 حوزەیران
قەرەنی جەمیل کۆچی دوایی کرد