
سەرۆکوەزیران بارزانی
ئاڤا نیوز
مەسرور بارزانی، لەگەڵ پیشەوەر و کاسبکارانی شاری هەولێر کۆبووەوە و گوتارێکی پێشکەش کرد، جەختی کردەوە ڕێگەی دەستنیشانکردنی حکومڕانی و دەسەڵات دەنگدانە و ئەوان دەتوانن بڕیار لە چۆنیەتی حوکمڕانی داهاتووی هەرێمی کوردستان بدەن، ئاماژەی بەوەش دا کاتێک کە هەرێمی کوردستان پەلامار دەدرێت، پێشڕەوی بەرگریکردن لە هەرێمەکە هەمیشە پارتی بووە.
چیرۆکی سەرەکی: مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 29-09-2024 لە چوارچێوەی بانگەشە بۆ لیستی پارتی، لەگەڵ ژمارەیەک لە پیشەوەر و کاسبکارانی شاری هەولێر کۆبووەوە و گوتارێكی سەبارەت بە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان پێشکەش کرد.
لێدوانی فەرمی: مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی لە کاتی پێشکەشکردنی گوتارەکەی ڕایگەیاند: "شێوازی دەستنیشانکردنی حکومڕانی و دەسەڵات دەنگدانە، ئێوە دەتوانن بڕیار بدەن لە حوکمڕانی داهاتووی هەرێمی کوردستان چۆن بێت".
گوتیشی: "دەنگدان بە پارتی، دەنگدانە بە ئاسایش،سەقامگیریی، خۆشگوزەرانی و ئاوەدانیی کوردستان."
پارتی بۆچی دامەزراوە؟ جێگری سەرۆکی پارتی تیشکی خستەسەر ئەوەی، کە پارتی لە ڕۆژی یەکەمەوە بۆ خزمەتکردنی خەڵکی هەرێمی کوردستان دامەزراوە، چەتری پارتی فراوانە و جێگەی هەموو کەسێک و لایەنێکی تێدا دەبێتەوە، هەر کەسێک بڕوای بە دیموکراسی، داپەروەری، سەقامگیری و پاراستنی کەرامەتی خاکی کوردستان هەبێت جێگەی لە ناو پارتی دەبێتەوە.
بۆچی متمانە بە پارتی بکرێت مەسرور بارزانی لە بەشێکی گوتارەکەیدا دەڵێت: هەر کەسێک دەستدرێژی بکاتە سەر هەرێمی کوردستان پارتی لە سەنگەری پێشەوەی بەرگریکردن دەبێت و خاکی هەرێمی کوردستان دەپارێزێت، با کەس بە درووشم هەڵنەخەڵەتێت هەر کەسێک دەتوانێت بە دڵی خۆی درووشم داڕێژێت و بەڵێنیش بدات، ئێمە نامانەوێت بەڵێن بدەین، بەڵکو دەمانەوێت بیرتان بهێنمەوە کە پارتی هیچ کاتێک بەڵێنێکی نەداوە کە جێبەجێی نەکردبێت، لەمەودوا ئەوەی پارتی دەیڵێت لە داهاتوودا جێبەجێی دەکات، بۆیە هەموو لایەک دەتوانن متمانە بە پارتی بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سێیەمین فێستیڤاڵی "شەل و شەپک" لە زاخۆ دەستی پێکرد
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ڕێگای نێوان شارەکان دەکرێن بە جووتساید
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لێکۆڵێنەوە لە دۆسیەی کڕینی تاهۆ ڕەشەکانی کەرکووک دەکرێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی ناخهەژێنی دایکێک: کوڕەکەی پێنج ساڵە لە ئەوروپا بێسەروشوێنە