
یەکێک لە شەقامەکانی هەولێر ژمارەیەک تابلۆی بانگەشەی لێ دانراون، بەپێی ڕێنماییەکانی شارەوانی شوێنێکی قەدەغەکراوە و نابێت تابلۆی لێ دابنرێت، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لە دوای دەستپێکی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن تابلۆ و پۆستەری بەربژێر و حیزبەکان لە شوێنە قەدەغەکراوەکان گرفتی بۆ هاتووچۆ شۆفێران دروستکردووە و زیانی بە ئۆتۆمبێلەکانیان گەیاندووە، ئەمەش سکاڵای هاووڵاتیانی بەدوای خۆیدا هێناوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 25-9-2024، بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد، لە ڕۆژی بڕیارە 15-10-2024 ماوەی بانگەشە کۆتایی بێت.
لێدوانی فەرمی: عەقید هێمن ئەمین، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "تابلۆ و پۆستەری بەربژێر و حیزبەکان لە ترافیکلایت و شوێنی سوڕانەوەی شۆفێران و بەردەم کامێرای تۆمارکردنی سەرپێچی دانراون، ئێستا هەڵمەتێک بۆ لابردنیان دەستپێکراوە".
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر و شارەوانی پێکەوە کار بۆ لابردنی سەرپێچیەکان دەکەن، ئەم هەڵمەتەشیان بۆ پاراستینی شۆفێران و ئاسانکاری بینینیانە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: چەندین ڕووداوی کەوتنە خوارەوەی تابلۆ و پۆستەرەکان تۆمارکراوە کە بووەتە هۆی زیان گەیاندن بە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان.
لە لایەکی دیکەوە: پێشتر کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕایگەیاند، "لایەنەکان و بەربژێرەکان ئاگادار دەکەینەوە دەبێت لەماوەی 24 کاتژمێردا پۆستەرەکانیان لە شوێنە قەدەغەکراوەکان لابدەن، ئەگەرنا خۆمان لایان دەدەین و هەر نۆ بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانی ڕاسپێردراون سەرپێچییەکان لابدەن".
باکگراوند: هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڕیارە 20-10ی ئەمساڵ بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






