پۆلیسی هەولێر: تۆمەتبارانی ڕووداوەکەی مزگەوتی ڕەشاد موفتی دەستگیر دەکەین
- کوردستان
- 2024-09-30

ژمارەیەک کارمەندی ئاسایش لە دەرگای مزگەوتی ڕەشاد موفتی دوای ڕووداوەکە، سەرچاوە: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیێنێ، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەی مزگەوتی ڕەشاد موفتی بەردەوامە و تۆمەتباران دەستگیر دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ، سەرۆکی لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بازنەی هەولێر، لەکاتی بەشداریکردن لە پرسەی کۆچکردووێک بە ناوی (توفیق حەمەدئەمین مەنتک) لە مزگەوتی ڕەشاد موفتی، دەمەقاڵێ و شەڕ لەنێوان پاسەوانانی شاڵاو کۆسرەت و کەسوکاری تۆفیق حەمەد دروست دەبێت، تەقەکردنی تێدەکەوێت و بەهۆیەوە سێ کەس بریندار دەبن، یەکێکیان بە گوللە بریندار بووە و بەشداربووی پرسەکە بووە.
لێدوانی فەرمی: نەقیب کارزان ساڵح، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: بەهاوکاری ئاسایش لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە و تۆمەتباران بەردەوامە، بەدواداچووین دەکەین کێ تەقەی کردووە و تۆمەتباران دەستگیر دەکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 54 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






