
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
ئاڤا نیوز
دەستەی نوێنەرانی گشتیی مامۆستایانی وانەبێژی خوێندنی باڵا لە 2014 بۆ 2024، لەڕێگەی ئاڤا میدیاوە پەیامێكی سوپاسگوزاری بەبۆنەی بڕیاری بەگرێبەستكردنیان بڵاو دەكاتەوە.
وێنە گەورەکە: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕەزامەندی لەسەر دامەزراندنی وانەبێژانی زانکۆ و پەیمانگەکان بە گرێبەست دەربڕی و ڕۆژی سێشەممە 01-10-2024 نووسراوەکە واژۆ کرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێكدا دەستەی مامۆستایانی وانەبێژی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند: بە پێویستی دەزانین سوپاسی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی بكەین كە ڕەزامەندی لەسەر مافەکانمان دا بۆ ئەوەی وانەبێژانی خوێندنی باڵا بكرێنە گرێبەست، هاوكات جێی خۆیەتی سوپاسی هەریەک لە شەعبان چالی، بەرپرسی نووسینگەی سەرۆكوەزیران و د.ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران بكەین.
لەلایەكی دیكەوە: ئاڤا میدیا هاوشێوەی داواكاریی مامۆستایانی وانەبێژ و فەرمانبەرانی گرێبەست دەنگی مامۆستایانی وانەبێژی خوێندنی باڵاشی گەیاندە لووتكەی دەسەڵات، دواجار بە بڕیاری سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی كرانە گرێبەست، لەو چوارچێوەیە دەستەی مامۆستایانی وانەبێژی خوێندنی باڵا لە ڕاگەیێنراوەكەیاندا سوپاسی تایبەتی ئاڤا میدیا دەكەن.
ئەمەش بزانە: نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژی خوێندنی باڵا سوپاسی وەزیر و بەرێوەبەری كارگێڕیی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵا و كۆلێژ و بەشەكانی زانكۆ و پەیمانگەكان دەكەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 4 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 32 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






