
گرافیک، ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لیستی مووچەی مانگی هەشتی وەزارەتی پێشمەرگە و خانەنشینانی سەربازیی گەیشتووەتە بانکەکان و ڕاسپێردراون ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی مووچە بکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لیستی مووچەی مانگی هەشتی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە، لیواکان، فەوجە سەربەخۆکان و خانەنشینانی سەربازی گەیشتە بانکەکان و ڕاسپێردراون کاری لەسەر بکەن و ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی مووچە بکەن، تاوەکو لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان پارەیان بۆ دەنێردرێت.
لەلایەکی دیکەوە: لیستی مووچەی مانگی هەشتی خانەنشینان و کۆچکردووانی یەکەکانی 70 و 80 کە UPNـیان هەیە و کێشەی بەڵگەنامە و وارسیان نییە دواتر بۆ بانکەکان ڕەوانە دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: سەبارەت بەو خانەنشینانەی کە UPNـیان نییە، کێشەی بەڵگەنامە و وارسیان هەیە، وەزارەتی پێشمەرگە خۆی لە ڕێگەی لیژنەیەکی تایبەتەوە مووچەیان پێدەدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم





