
کارگەیەکی دروستکردنی کێبڵ
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، یەکەمین کارگەی وایەری سفر و کێبلی سفر لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق لە هەولێر دەکاتەوە، پرۆسەی دیزاین، دروستکردن، تاقیکردنەوە، گەیاندن و دابینکردنی وایەری سفر و کێبلی سفری تەواو و کوالێتی بەرز و ستاندارد دەگرێتەوە.
وێنە گەورەکە: کارگەی وایەری سفر و کێبلی سفر پڕۆژەیەکی ستراتیژی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، لە نێو یەک زۆندا شەش کارگەی پەیوەست بەو بوارە بە پێشکەوتووترین و نوێترین ئاستی هونەری بەرهەمەکان ئامادە دەکرێن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەرهەمەکانی ئەو پڕۆژەیە بەرزترین کوالێتییان هەیە و ساڵانە بڕێکی زۆر کێبڵ و وایەر لە نێوخۆ ساغدەکرێتەوە و بەشێکیشی هاوردەی دەرەوە دەکرێت، مانگانە توانای بەرهەمهێنانی دوو هەزار و 400 تەن کێبڵ و وایەری هەیە.
زانیاریی زیاتر: ئەم کۆمپانیایە هەلی کاری بۆ 250 بۆ 300 کەس ڕەخساندووە، ئەگەر ماوەی کارکردنی بگۆڕێت بۆ دوو شیفت، ئەوا ژمارەی کارمەندانی بۆ 600 کەس بەرز دەبێتەوە.
پڕۆژەکە لە شەش کارگە پێکهاتووە کە بریتین لە:-
• کارگەی تواندنەوەی سیکرابی سفر.
• کارگەی لە قاڵبدانی سفری تواوە.
• کارگەی باریککردنەوەی قالبی سفر.
• کارگەی دروستکردنی پی ڤی سی PVC.
• کارگەی دروستکردنی کێبل.
• کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆکسجین.
وێستگەی کارەبای تایبەت بە خۆی هەیە کە توانای
بەرهەمهێنانی کارەبا بریتییە لە 11.4 مێگابایت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 35 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






