دیلان غەفوور، ئەندامی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
پەرلەمانتارێکی کورد لە پەرلەمانی عێراق لەسەر زاری تەیف سامی ڕایدەگەیێنێت، هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی نۆ خەرج دەکرێت. لەبارەی مووچەی مانگی هەشتیش دەڵێت: تەیف سامی گوتوویەتی مووچەی مانگی هەشتی ناردووە.
چیرۆکیی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق سەردانی پەرلەمانی کرد و لەو چوارچێوەیەدا لەگەڵ ژمارەیەک پەرلەمانتاری کورد کۆبووەوە و پرسیاریان لەبارەی مووچە و دامەزراندن لێکردووە.
لێدوانی فەرمی: دیلان غەفوور، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر زاری تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی نۆ خەرج دەکرێت و دەگاتە هەرێمی کوردستان.
لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووساندا لەبارەی مووچەی مانگی هەشت، دیلان غەفوور گوتی، تەیف سامی گوتوویەتی مووچەی مانگی هەشتی بەتەواوی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان ناردووە.
لەلایەکی دیکەوە: موسەننا ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەبارەی ئەو 243 ملیار دینارەی کورتهێنان هەیە بە ئاڤا نیوزی گوت: "تەیف سامی گوتی تەواوی مووچەی مانگی هەشتی ناردووە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی گوتەی تەیف سامی بێت وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 243 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان نانێرێت.
باکگراوند: حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی مانگی هەشت پێویستی بە 998 ملیار دینارە، پێشتر وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 755 ملیار دیناری ناردبوو، واتە بڕی 243 ملیار دینار کورتهێنان هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 41 خولەک لەمەوپێش
تەیلەر سویفت بەردەوامە شکاندنی ڕیکوردەکان
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
کێشەی هاتووچۆ لە زاخۆ بۆ 100 ساڵی داهاتوو چارەسەر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەکی نوێ: 75 خولەک وەرزشکردن لە هەفتەیەکدا مەترسی مردنی پێشوەخت کەمدەکاتەوە
17 خولەک لەمەوپێش

تەیلەر سویفت بەردەوامە شکاندنی ڕیکوردەکان
41 خولەک لەمەوپێش

خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرزەپردی دەروازەی سۆران سیمایەکی جوانی بەناوچەکە بەخشیوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

هاووڵاتییانی ئێران لە مەراسیمی پەردە لادان لەسەر پەیکەری شاپووری یەکەم ئامادەبوون
2 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق پێش هەڵبژاردن مووچەی مانگی نۆی نەنارد






