
دیمەنی بڕێک پارە بە دیناری عێراقی، وێنە: تایبەت بە ئاڤا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگەکانی هەشت و نۆی ڕاگەیاند، هەینی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت دەکرێت و هەفتەی داهاتوو کۆتایی دێت، دواتر ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ دەکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند: ماوەی سێ ڕۆژە شاندێکی تەکنیکیمان کە پێکهاتووە لە ڕێباز عەباس، ڕاوێژکاری وەزارەت و کۆڤان تەحسین، بەڕێوەبەری گشتیی ژمێرکاری، بە هاوکاری فارس عیسا، بەرپرسی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێم لە بەغدا و ئیخلاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکانی ناردنی تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلوول و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم ناردنی ئەو لێبڕینانەی لە مانگی دوو تا مانگی هەشت ڕاگیرابوون لە شاری بەغدان، لەو ماوەیەدا چەندین کۆبوونەوەیان لەگەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کردووە و لەسەر چەند بابەتێک گەیشتوونەتە ڕێکەوتن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕاگەیێنراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری چوار خاڵ لەخۆدەگرێت:
1-دوای تەواوکردنی سەرجەم ڕێکارەکانی ناردنی تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلوول، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە بڕی 598 ملیار دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی نۆی فەرمەنبەران و خانەنشینانی شارستانی و فەرمانبەرانی گرێبەست خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان.
2- لەسەر بڕیاری ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری لەڕۆژی هەینی ( 2024/10/4 ) دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت دەکرێت و لەماوەی چەند ڕۆژێکدا مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆران دابەش دەکرێت.
3-ڕوونکردنەوە و زانیاریی پێویست لەسەر ئەو لێبڕینانەی لە مانگی دوو تا مانگی هەشت لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە بیانووی جیاواز ڕاگیرابوون، بە داتا و زانیاریی دروست و نووسراوی فەرمی پێشکەش بە فەرمانگە پەیوەندیدارەکان لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا و، بڕیارە هەفتەی داهاتوو سەرجەم ئەو لێبڕینانە خەرج بکرێت.
4- دوای خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆی هێزە ئەمنییەکان و سەرجەم ئەو لێبڕینانەی لە مووچەی مانگەکانی سەرەتای ئەمساڵ تا مانگی هەشت ڕاگیرابوون لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق لە هەفتەی داهاتوودا، ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ دەکرێت.
ئەمەش بزانە: تائێستا مووچەی مانگی نۆی هێزە ئەمنییەکان نەنێردراوە و بڕیارە هەفتەی داهاتوو بنێردرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری بەرگریی عێراق: سنوورمان لەگەڵ سووریا 99% پارێزراوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شۆفێران لە جۆرێکی سزای هاتووچۆ دەبەخشرێن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆجەلان: ئۆندەر هەموو ژیانی بۆ پێکەوەژیانی کورد و تورک تەرخانکردبوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
نەبوونی پارەی کاش لە عێراق کێشە بۆ مووچە دروست دەکات؟
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
دەست بە ڕێکارەکانی ناردنی پارەی مووچەی مانگی چوار دەکرێت
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرەڕای دابەزینی نرخەکەی؛ عێراق ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بەرزدەکاتەوە
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ دادەبەزێت و هەر ئۆنسەیەک لە 3241 دۆلار جێگیر دەبێت
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا لەمساڵدا 25 تۆن گۆشتی بەرازی هەناردەی دەرەوە کردووە
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
بانکی ناوەندی دڵنیایی لە بوونی یەدەگی بانکی لە بانکی ڕافیدەین دەدات