
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق گوژمەیەك پارەی بۆ مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان نارد، بەڵام مووچەی هێزە ئەمنییەكانی تێدا نییە.
وێنە گەورەكە: ئێوارەی ئەمڕۆ 598 ملیار دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمەنبەران و خانەنشینانی شارستانی و فەرمانبەرانی گرێبەست خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: لەو بڕە پارەیەی كە ئەمڕۆ خراوەتە سەر هەژماری بانكیی هەرێمی كوردستان، مووچەی هێزە ئەمنییەكانی بۆ مانگی نۆ تێدا نییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دووسبەی هەینی 4-10-2024، دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت و لە چەند ڕۆژێکدا سەرجەم مووچەخۆران مووچە وەردەگرن. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەمشەو یان سبەی لیستی مووچەی مانگی هەشت بڵاودەکرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: دوای خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆی هێزە ئەمنییەکان و سەرجەم ئەو لێبڕینانەی لە مووچەی مانگەکانی سەرەتای ئەمساڵ تا مانگی ئاب ڕاگیرابوون {کە بڕەکەی 243 ملیار دینارە} لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق لە هەفتەی داهاتوودا، ڕاستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ دەكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 28 خولەک لەمەوپێش
تایلۆر سویفت بەردەوامە شکاندنی ڕیکوردەکان
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
کێشەی هاتووچۆ لە زاخۆ بۆ 100 ساڵی داهاتوو چارەسەر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەکی نوێ: 75 خولەک وەرزشکردن لە هەفتەیەکدا مەترسی مردنی پێشوەخت کەمدەکاتەوە
4 خولەک لەمەوپێش

تایلۆر سویفت بەردەوامە شکاندنی ڕیکوردەکان
28 خولەک لەمەوپێش

خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرزەپردی دەروازەی سۆران سیمایەکی جوانی بەناوچەکە بەخشیوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

هاووڵاتییانی ئێران لە مەراسیمی پەردە لادان لەسەر پەیکەری شاپووری یەکەم ئامادەبوون
2 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق پێش هەڵبژاردن مووچەی مانگی نۆی نەنارد






