مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
جێگری سەرۆکی پارتی پەیامێک ئاراستەی ئەو لایەنانە دەکات، کە لە بانگەشەی هەڵبژاردن پەلاماری پارتی دەدەن، دەڵێت "ئەوەندەی تێدا بهێڵنەوە بتانبوورین".
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ چوارشەممە لە چوارچێوەی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ لیستی 190ی پارتی، مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی وتارێکی پێشکەش بە هەزاران گەنجی کوردستان کرد.
لێدوانی فەرمی: مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕایگەیاند: " پەیامم بۆ ئەو لایەنانە هەیە کە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن یاخود شتی تر پەلاماری پارتی دەدەن، هەندێک هێڵ هەیە نەیبەزێنن، چونکە سبەی دێنەوە لامان و ئەوەندەی تێدا بهێڵنەوە بتانبوورین".
جێگری سەرۆکی پارتی ئەوەشی ڕاگەیاند: "ڕێزمان بۆ هەموو لایەنەکان هەیە، دروشمی پارتی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن، ئارامی و پێکەوەیی و خۆڕاگرییە و گوزارشتە بۆ دەستکەوتەکانمان لە ڕابردوودا، هەمیشەش ئەم خاکە دەپارێزین".
مەسرور بارزانی جەختی لە سیاسەت و ئەجێندای پارتی کردەوە کە خزمەتکردنی خەڵکە و گوتی: "هەوڵمان داوە بە باشترین شێوە خزمەتگوزاری پێشکەش بە خەڵک بکەین، هاووڵاتی میحوەری پارتییە و لە سەردەمی بارزانی نەمرەوە پارتی خۆی بە خزمەتکاری خەڵک زانیوە، لەمەودواش هەر بەمشێوەیە دەبێت".
جێگری سەرۆکی پارتی داوای لە ئامادەبووانی ئاهەنگە و خەڵکی کوردستان کرد لەڕووی ئاوەدانییەوە تەماشای کوردستان بکەن و گوتی: "ئەو دەستکەوتانەی لە کوردستاندا هەبووە، لە هەموو شار و شارۆچکەکان بەبێ جیاوازی، پارتی پشکی شێری هەبووە، سەیری شەقامەکان و باڵەخانەکان بکەن، دەزانم هێشتا کەموکوڕی زۆرە و زۆر شت ماوە بکرێت، لە هەوڵی جددیداین پێداویستییەکان و خزمەتگوزارییەکان باشتر بکرێن، ئەجێندایەکی تێر و تەسەلمان هەبووە، بەردەوام دەبین لەسەر ئەوەی هەموو ئەو خزمەتگوزارییانەی لای ئێوە گرنگن جێبەجێیان بکەین، یەکێک لەوانە کارەبایە کە بۆ هەمووان گرنگە، بەو بەرنامەیەی دەستمانپێکردووە بەردەوامبین، لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هەموو کوردستان دابین دەکەین".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 35 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





