
باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان -
ئاڤا نیوز
پۆلیسی گەرمیان بکوژێک دەستگیر دەکات کە تۆمەتبارە بە کوشتنی پۆلیسێک لە بەغدا.
چیڕۆکی سەرەکی: لە ڕێککەوتی 14-9-2024 لە شاری بەغدا، لە ناوچەی "البیاع" تۆمەتبارێک بەناوی (ص.ع .ح) بە چەکی جۆری دەمانچە پۆلیسێکی حکومەتی فیدراڵی بەناوی "سەلیم لەفتە حاتەم" بەپلەی ڕێپێدراو دەکوژێت، دواتر بەرەو هەرێمی کوردستان ڕادەکات، لەناحییەی ڕزگاری لە قەزای کەلار نیشتەجێ دەبێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە 3-10-2024، یاداشتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکیان لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە بەغدا پێگەیشتووە کە بەپێی مادەی (405)ـی یاسای سزادانی عێراقی داواکرابوو، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆلینەوەی ناحییەی ڕزگاری و پێکهێنانی ژوورێکی هاوبەش لەنێوان بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان و بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی "البیاع" لە بەغدا، بە هاوکاری ئاسایش و پۆلیسی ڕزگاری، توانرا تۆمەتبار دەستگیر بکرێت.
قوڵتر: تۆمەتباری سەرەکی ڕووداوەکە و سێ تۆمەتباری دیکەی داواکراو بەناوەکانی (س .ص . ع) و (م .ع .ح) و (م .ع. ن) لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستگیرکراون.
ئەمەش بزانە: هاوکات لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری "کیا" دا گیراوە کە بەپێی ڕێکارە یاساییەکان هەر چوار تۆمەتبار و ئۆتۆمبێلە دەست بەسەر داگیراوەکە ڕادەستی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی "البیاع" لە بەغداد کران.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت