سەرۆکوەزیران بارزانی: دەتوانین لە دوو ساڵی داهاتوودا کارەبا بکەینە 24 کاتژمێری
- کوردستان
- 2024-10-04

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ ئاڤا میدیا ڕایدەگەیێنێت، حکومەت دەتوانێت لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا کارەبای 24 کاتژمێری بۆ سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابین بکات.
وێنە گەورەکە: کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ملیاران دۆلاری بۆ سێکتەری کارەبا خەرج کردووە، بەرهەمهێنانی کارەبا هەزار و 340 مێگاوات زیادی کردووە و گەیشتووەتە سێ هەزار و 817 مێگاوات، هاوکات ژێرخانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە حەوت هەزار و 689 مێگاوات.
لێدوانی فەرمی: مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کاتێک دێتە سەر پلانی داهاتوویان بۆ زیاترکردنی خزمەتگوزارییەکان، لە کارەباوە دەستپێدەکات و دەڵێت، هەوڵێکی زۆریان داوە بۆ ئەوەی سەرچاوەی دروستکردنی وزە زیاد بکەن. لەمانە بابەتی غاز، سۆلەر ئێنێرجی، هەوا و ئاو، هەموو ئەو سەرچاوانە کە زیاد دەکرێن، دروستکردنی وزە زیاد دەکرێت، ئەمەش بەشێکە لەو بەرنامانەی کە حکومەت بەردەوام کاری لەسەر دەکات، بەڵام کاتی دەوێت.
چارەسەرەکان: سەرۆکوەزیران ئاماژە بە چاکسازیکردن و ڕێکخستنەوەی کەرتی کارەبا دەکات وەکو هەوڵێک بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری و دەڵێت، هەنگاوی زۆر باش نراوە، زۆر لەو ژێرخانەی کە کارەبای تێدا بەهەدەر دەچوو گۆڕانکاریان بەسەردا هاتووە و چاکسازی تێدا کراوە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کەی دەتوانرێت کارەبای 24 کاتژمێری دابینبکرێت؟ سەرۆکوەزیران دەڵێت: "ئەم تاقیکردنەوەیە ئێستا لە هەولێر دەستی پێکراوە، دوو گەڕەک کارەبای 24 کاتژمێریان هەیە کە پێموایە زۆریش ڕەزامەندن، حکومەت دەتوانێت کارەبای 24 کاتژمێری لەسەر ئاستی هەموو هەولێر ئینشەڵڵا لە ماوەیەکی نزیکدا و لەسەر ئاستی هەموو کوردستانیش لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا ئەو کەرتە بەرەو پێشەوە ببات و کارەبای 24 کاتژمێریان بۆ دابین بکات".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





