مەسرور بارزانی: لە هەژماری من کەس ناتوانێت یاری بە مووچەی فەرمانبەران بکات
- کوردستان
- 5 تشرینی یەکەم

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ هەوراز گوڵپی، پێشکەشکاری دیاری ئاڤا میدیا و کوردستان
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی باسی گرنگی پرۆسەی هەژماری من دەکات و دەڵێت: "ڕێگری دەکات لەوەی لەکاتی دەنگدان مووچە بکرێتە فشار و خەڵک بکرێتە بارمتە، ڕێگری لە گەندەڵی دەکات و هیچ کەسێک ناتوانێت پارە سپی بکاتەوە یان یاری بە مووچەی فەرمانبەران بکات".
وێنە گەورەکە: تاوەکو ئێستا زیاتر لە 600 هەزار مووچەخۆر لە پرۆژەی هەژماری من هەژماریان بۆ کراوەتەوە و لە داهاتوودا سەرجەم مووچەخۆران لەڕێگەی ئەم هەژمارەوە مووچە وەردەگرن.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە بارەی گرنگی 'هەژماری من' ئاماژە بە چەند خاڵێکی ئەرێنی دەدات: "بە دیجیتاڵکردنی سیستمی بانکی و خزمەتگوزارییەکان بۆ دابینکردنی ژیانێکی بەختەوەرتر و ئاسانترە بۆ هاووڵاتیان، بەو هەنگاوانە دەمانەوێت هاووڵاتی لە شێوازی ژیانی خۆی ڕازی بێت و ئاسانکاریی بۆ بکرێت.
لەبارەی هەژماری من سەرۆکوەزیران بارزانی گوتی: "لە هەژماری من هیچ کەسێک نەتوانێت هاووڵاتی بکات بە بارمتە، بۆ ئەوەی بڵێت مووچەت پێ دەدەم دەبێت بیر و باوەڕی سیاسیت لەگەڵ من بێت، ئەگینا مووچەت پێ نادەم، هاووڵاتی ناچار نییە لەبەر بژێوی ژیانی خۆی بڕیاری سیاسی وەربگرێت. هیچ کەسێکیش ناتوانێت تەحەکوم بەسەر ژیانی هاووڵاتیدا بکات. ئەمە بەشێکە لە سوودەکانی ئەم پرۆژەیە.
سوودێکی دیکەی بە بانکی کردنی مووچە: " ئەگەر تۆ سیستمێکی بانکیی پێشکەوتووت هەبێت دەتوانیت قەرز وەربگریت، دەتوانیت لەگەڵ دونیا تێکەڵ بیت، نەک تەنیا لێرە دەتوانی سوود لە سیستمی کرێدیتی بانکی وەربگریت.
ڕێگرییەکانی بەردەم پڕۆسەکە: سەرۆکوەزیران بارزانی گوتی، "زۆر کەس دژی ئەو بەرنامەیە وەستان و نازانن سوودی ئەم پرۆسەیە چییە و هیچیان لێ نەزانیوە و بەشێوەیەکی هەڕەمەکەی دژی وەستاون، بەشێک لەوانەی دژن پێیانوابووە مادام خۆیان نین با کەسی دیکە نەتوانێت سەرکەوتووبێت لەو پرۆسەیە و دژایەتی پرۆسەکەیان کردووە".
شەفافیەت لە پڕۆژەکەدا: " ئەم پڕۆسەیە ڕێگری لە گەندەڵی دەکات، کەس ناتوانێت پارە سپی بکاتەوە، کەس ناتوانێت یاری بە مووچەی فەرمانبەر و هاووڵاتی بکات، ئەمە هەمووی دەخرێتە ژێر چاودێرییەکی ورد نەک تەنیا لەسەر ئاستی عێراق و بانکە ڕێگاپێدراوەکان لە هەرێمی کوردستان، بەڵکو لەسەر ئاستی دونیا هەمووی لەژێر چاودێرییەکی ورد دەبێت و ئەمەش هەمووی لە بەرژەوەندی هاووڵاتیدا دەبێت لە ئاییندەدا بۆ کوردستان".
ئاڤا: واتە باشتر لەوەی کە لە عێراق بەکاردێت"تەوتین" لە ڕووی خزمەتگوزارییەوە؟
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گوتی: "لە ڕووی خزمەتگوزارییەوە بەرنامەی هەژماری من خزمەتگوزاریی زیاتری هەیە، دەکرێت زۆر زیاتر سوودمەند بن لەو خزمەتگوزاریانەی کە بانکەکان پێشکەشیان دەکەن".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک: ئاڤا بەدواداچوون بۆ کێشەی فەرمانبەرانى كەسوکاری شەهید دهكات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر هاونیشتمانییهك حوشترێکی ونكردووه و به دوایدا دهگهڕێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی هاونیشتمانییەک کە لە گەشتێکیدا بۆ ئێران هەموو پارەکەیان لێسەندووە