
مەراسیمی ئاڵوگۆڕکردنی بەرپرسی لقی چواری پارتی لە سلێمانی
ئاڤا نیوز
گۆڕانکارییە نێوخۆییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان سنووری سلێمانیشی گرتەوە و ئاری هەرسین وەک بەرپرسی لقی چوار دەستنیشان کرا.
وێنە گەورەکە؛ پارتی وەکو گەورەترین حیزبی باشووری کوردستان، ماوەیەکە بۆ ڕێکخستنەوەی ڕیزەکانی و ئامادەکاری بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، دەستی بە گۆڕانکاری لە لق و بەش و مەکتەبەکان کردووە، گۆڕانکارییەکەش سەرجەم ناوچەکانی گرتووەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە لە بەردەوامیی گۆڕانکارییەکان، ئاری هەرسین وەک بەرپرسی لقی چوار دەستبەکار بوو، سەعید سەلیم ئاغا، بەرپرسی پێشووی لقەکەش کراوەتە بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پێشمەرگەی پارتی کە بارەگاکەی لە پیرمامە.
لێدوانی فەرمی: سەعید سەلیم ئاغا بە ئاڤا نیوزی گوت، بە بڕیاری سەرۆک مەسعود بارزانی گۆڕانکارییەکە کراوە و پۆستەکەی وەرگرتووە.
باکگراوند؛ لە کۆنگرەی 14ی پارتی کە مانگی 11ی ساڵی 2022 بەسترا، ئاری هەرسین کە ئەندامی سەرکردایەتی بوو، نەیتوانی دەنگی پێویست بەدەستبهێنێت و ببێتە ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی، دواتریش لە مانگی ئایاری 2023 وازهێنانی لە حیزبەکەی ڕاگەیاند .
ئەوکات ئاری هەرسین لە ڕوونکردنەوەیەکدا گوتی:"بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەم شەخسییە و پەیوەندی بە پلە و پۆست و ئیمتیازاتەوە نییە". دواتریش لەسەر داوای سەرۆک بارزانی پاشگەزبووەوە و گەڕایەوە ناو پارتی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





